X
تبلیغات
گه زیزه
ژیان و ناسنامه و به سه رهاتی زانا و ناودارانی کورد

"خوورشید نه مای داواشی" کچی داواشی محه مه د و خوشکی میرزا ئه حمه د داواشی له ساڵی "1320کۆچی مانگی"له راوانسه ر له دایک بووه.

عولومی سه رتایی و ئه ده بیاتی فارسی و عه ره بی له خزمه تی باوکی و کاکی فێربووه ،ناوبراو ژنێکی تێگه یشتوو زانا بووه و له هۆنینه وه ی شیعرو هۆنراوه دا ده ستێکی بڵاوی هه بوه.

له ساڵی"1385کۆچی مانگی" له سادق ئاواکۆچی دوای کردوه، خوورشید نه ماله مریدانی ته ریقه ی (قادری)بووه ئه وشێعره یشی له وه سفی سه ید "سه فائه دینی به رزنجی هاشمی "هۆنیوه ته وه.

یه خوورشید واته ن،دایم غه مینه ن

غه مین دووریی سه فائوددینه ن

جادارعه زیزێیرئیرشادبۆ

وه کیل زینده ی غه وس به غداد بۆ

ناڵه ی مه ستانه ی ته کیه ش هه ربه رزبۆ

یه ناتای ده روێش ، ئه بدا ڵ مه رز

 مه یخانه ی مه عنیش هه ر به رقه را ربۆ

با خه به ر جه ئه مه ر له یل و نه هاربۆ

به ڵکه م جه ئه لتاف وێنه ی ئه و شایێ

رابعه ی ده وران گوم که رده رایێ

بگنۆ وه سه ر رای تاعه ت کاری دا

به ربه ێۆجه حوکم سه نگساری دا

بواچۆسه رمه ست باده ی شا که ریم

که لب ئاسانه ی عه بدولقادریم

سه رچاوه:KURDISTANدوکتور سۆران کوردستانی

                   دایره المعارفی کوردی بۆره که یی

 

+ نوشته شده در  دوشنبه بیست و پنجم آبان 1388ساعت 23:4  توسط مه حموود   | 

خه زانه و بێ گوڵه ئه مساڵ، کۆچی چێرک وپه ره سێلکه

"قوره شێنێ و ئاو مه دینێ*"،که چی روخا شکا هێلکه

گوڵه سووره و هێرۆو چنوور ،تاویان نه دی ته م دای گرتن

نه واو چریکه ی مه ل نه هات، با هۆز بردنی به ره و مردن

به هارو مه رگی که وو پۆر،ژاکاوون سۆێسنه ووه نه وشه

 شلێره سه رکزومل که ج ،مێلاقه جه رگی پرئێشه

کووندو دا ڵ وقه لی رووره ش  ده س به سه ماو خۆشی ئه که ن

قاژووکه چه ڵوک به قاقا ،ئه وه ی هه یه به ش ، به شی  ئه که ن

سه رهه ڵێنه بانگی خوا که ،ده با بێت ده نگت ئازیزه

هه ی لۆهه ی لۆئه ی خوایه ،چه ند که م ته مه نه گه زیزه

که چی خوا گوێی کپ وکه ربوو،نه ی بیست ناڵه ی نه ورۆزه

ئای له بولبول له وشین گێره ،له ودڵ و هاوار و سۆزه

 به یبوون ونه رگێزو نه سرین،ئه حمه دراوکه رو زیقاوه

سووره قانگ وسه یره وسێروو، هه واڵیان بیست به ده م باوه

باریکه وچۆله که یش هاتن ،ئاخ که نگشتنه ئامانی

لاولاو ئا ڵا به ده ور کێلا ،شه ش په رخۆی کرد قوربانی

سوێسنه و ژاڵه و گۆڵاڵه، جلی نوێان له به ردری

خه شخاشی ده روون پرکه یل ،بو به قه قنه س وهه ڵ وه ری

رێحان وره زیان و شه وبۆ،له م کۆسپه دڵ پر که سه رن

کۆترو قوومری و قژاکه ،خه ریکی شین و چه مه رن

قه ره قاژرانی چیا ،ده نگیان گه یشته هه ڵوی ژیر

بۆبه رابه روسه رکرده ،رووانی له ئاسۆکه وته بیر

له باوشتانه ئه ژنۆی خه م ، سه رتان دایم به هه نیسکه

نایه وێ خۆرنین و شین ، هه ڵه بجه و کانی ویسکه

دوژمنی خوێنرێژی زاڵم ،هه ڵ ئه کۆڵن گۆر وچا ڵ

 چاوه روانن دارستانمان پربکه ن له درک وداڵ

گه رده لوولی زاڵمان ،قه ت له وه ستان ناکه وێ

با هه موومان  پێکه وبیین ، یه کیه تیمان رێکه وێ

به ئاشتی و یه کیه تی ، جه ژن بگرین به هارمان

ئه شقی ئازادی وڵات ،ریشه باته ووله ده مارمان

بیکه ین به گۆوه ند وشای ،باپێکه وه پێکه نین

مافی ئێمه یه ئازادی ،با به تێکرا بیسه نین

بۆئاوه دانی دارستان ،خوێنی له شمان ئاوی کانی

بۆسارێژ ی برینه کانمان بین به هه توان له بۆژانی

مێژوی کۆسپت له بیرمه که ،تاکۆماوی له ژیانت

له ژێرگڵکۆش دڵت لێدا بۆئه وینی نیشتمانت

....................................

*قورێ دێنم له قوره شینێ –پووشی دێنم له پوو شینێ

ئاوی دێنم له مه دینێ –هه رکه س هێلانه م له خراکا

خودا قه ت که سی نه مێنێ

 

+ نوشته شده در  جمعه بیست و دوم آبان 1388ساعت 1:39  توسط مه حموود   | 

عادڵه خان
ادامه مطلب
+ نوشته شده در  چهارشنبه بیستم آبان 1388ساعت 15:22  توسط مه حموود   | 

۱)رۆژ

کاتێ ئێش و راپه رینه ،ده رفه تی زێرینه رۆژ

سه رده می هه وڵ و خه باته، گۆره پانی ژینه رۆژ

...

ـــــــــــــــــــــــــــ


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  سه شنبه نوزدهم آبان 1388ساعت 23:46  توسط مه حموود   | 

"شێخ موس مه لا حه سه ن" ناسراو به "جگه ر خوێن " له ساڵی(1903)له گوندی "هه سار" ی سه ر به ناوچه ی ماردین له بنه ما ڵه یه کی هه ژار و ده ستکورت دێته نێو دونیای پر جه خاره وه. 


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  دوشنبه هجدهم آبان 1388ساعت 0:35  توسط مه حموود   | 

 بێ به شی

...................

 خۆشه ویستم

ئه گه ر رۆژێک له ئاسیا ..له ئافریقا ..

له کۆنگره و ..له شۆێنێکا..

باسی بێ به شی کرا

ده نگ هه ڵ بره.

هاوارکه..!!!!هاوار، بڵێ :

    ته نها شتێک بوو، کورد پی برا..

+ نوشته شده در  یکشنبه هفدهم آبان 1388ساعت 2:16  توسط مه حموود   | 

۱)شار
 

گوڵم!
 دڵم پڕه‌ له‌ ده‌رد و کوڵ
 ئه‌ڵێم بڕۆم له‌ شاره‌که‌ت
 ئه‌ڵێم به‌ جامێ ئاوی کانیاوی دێ یه‌که‌م
 عیلاجی که‌م کوڵی دڵی پڕم، له‌ ده‌ردی ئینتیزاره‌که‌ت
 وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له‌ شار و هاڕه‌ هاڕی ئه‌و
 ...

..


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  پنجشنبه چهاردهم آبان 1388ساعت 3:38  توسط مه حموود   | 


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  چهارشنبه سیزدهم آبان 1388ساعت 23:10  توسط مه حموود   | 


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  دوشنبه یازدهم آبان 1388ساعت 2:4  توسط مه حموود   | 

 


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  یکشنبه دهم آبان 1388ساعت 1:32  توسط مه حموود   | 

شیخ یوسف کوری ئه حمه د مامش ساڵی(1162)ی کۆچی له گوندی " ئه شنۆزه نگ"شاری"لاهیجان" له دایک بووه ،هه ربه منداڵی خه ریکی فێربوونی علومی سه رتایی بووه ،بو زیاتروه رگرتن و فیربوونی  حه د یس و علومی قورئانی که وته  گه ران و به ینێک له   مه هاباد و سولیمانیه و هه ولێر ماوه ته وه پاشان چوه ته سه ر ئیشی باوکی ده ستی داوه ته ئیرشاد و رێنموونی خه ڵک تاساڵی (1254)ی کۆچی که ماڵئاوای له ژیان کردوه شیخ یۆسب له هونینه وه ی شێعرا  هه ستێکی ناسکی بووه.

گه ر بپرسی تۆله حاڵم که س نیه لۆمه ت بکا

                             پیرو ئۆفتاده وغه ریبم چه ندم کێشاوه جه فا

سه رچاوه:دایره المعارفی کوردی بۆره که یی

 

+ نوشته شده در  شنبه نهم آبان 1388ساعت 22:0  توسط مه حموود   | 

موحه ممه د حوسین سه یفی قازی له "9ی بانه مه ری ساڵی 1283"ی کۆچی هه تاوی    له مهاباد له دایک بووه باوکی" میرزا ئه بولحوسینی سه یفول قوزات"،دایکی"زبیده خان"خوشکی گه وره ی          "تاج خان"واته پووری"قازی محه مه د"بوه.


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  چهارشنبه ششم آبان 1388ساعت 14:22  توسط مه حموود   | 

عه لی کوری "قولی"ناسراو به لاچین"ساڵی 1215ی کۆچی" له گوندی لاچین له دایک بووه،هه رلاویه تیداگونده که ی به جێ  ئه هێڵێت وبو فێر بوونی عیلم ومعاریف روو ئه کاته کرماشان و بۆماوێک له خزمه ت"سه ید براکه" که سبی زانست ئه کا .دوای ته واوو بونی ده رسه که ی پاش ماوه ی ژیانی خه ریکی ئیرشادی جه ماوه ر ئه بێت.

ناو براو له وتن هۆنینه وه ی شێعرا ده ستیکی فراوانی بووه، شاعیر"عه لی لاچین" ساڵی    "1260" ی کۆچی ماڵئاوای له ژیان ئه کات.

شاخه ی زولفه قار لێم ئاشکاربۆ

عاله م گرد به کۆ نه ده ور یاربۆ

(لاچین)م نه رووی جیهان بێزابۆ

شاخه ی بوڵبوڵش عاشق وه یاربۆ.

'iگه زیزه2009

سه رچاوه :دایره المعارف کوردی بوره که یی

+ نوشته شده در  چهارشنبه ششم آبان 1388ساعت 0:35  توسط مه حموود   | 

بی بی ته برێزهه ورامی له سه دی چواری کۆچی له هه ورامان ژیاوه  هه ر له وێ فێری زانست وعیلم بووه،پاشان روی  هه ناوه ته  شیعر وشاعێری .

ئه ه ژنه شاعێره کورده زۆرجاران چوه ته خزمه تی "باباسه رهه نگ"بۆزیاتر فێربوونی زانست و عیلم     هه ربویه ده بێت "بی بی ته برێزهه ورامی" له په یره وان و لایه نگرانی دینی" یارسا"ی بێت

زێڵ که ران ره وشه ن         

سر سپه رده بانه وه یاری وه شه ن

بسازن په رێ وێتان یۆجه وشه ن

سه رچاوه :دایره المعارف کوردی بۆره که یی

+ نوشته شده در  سه شنبه پنجم آبان 1388ساعت 22:35  توسط مه حموود   | 

۱)ئه حمه دی کوری شێخ ئیلیاس له عه شیره تی خانیانی وڵاتی بایه زید  بۆتان ،له ساڵی "1061ی کۆچی 1650زایینی و 1030هه تاوی "له بایه زید له داییک بووه.

گه زیزه

 


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  سه شنبه پنجم آبان 1388ساعت 21:41  توسط مه حموود   | 

مه لک حوسێن خان کولیایی
ادامه مطلب
+ نوشته شده در  سه شنبه بیست و هشتم مهر 1388ساعت 23:36  توسط مه حموود   | 

مامۆستا سه ید ئه حمه دی حوسینی(حیسامی)ناسراوبه "سوڵتان"رۆژی دوهه می خاکه لێوه ی ساڵی"1352ی کوچی"له گوندی "هوویه"سه ربه مه لبه ندی ژاوه رۆ..


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  دوشنبه بیست و هفتم مهر 1388ساعت 22:39  توسط مه حموود   | 

به هارم هاته وه یاران ،عه جه ب شیرین به هاریکه

به خونچه سوور بووه سه حرا ،به گول سیمین عوزاریکه

                                                  ئه حمه د ده رویش عه بدوللا"ئه خول


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  دوشنبه بیست و هفتم مهر 1388ساعت 18:37  توسط مه حموود   | 

په ندی پیشینیان "ئ"

گه زیزه


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  شنبه بیست و پنجم مهر 1388ساعت 23:31  توسط مه حموود   | 

 

 

گه زیزه

 

 

گه زیزه


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  جمعه بیست و چهارم مهر 1388ساعت 23:35  توسط مه حموود   | 

 عه‌بدولخالق حوسێنی نه‌‌قشبه‌ندی ناسراو به "ئه‌سیری"،شاعیری نه‌ته‌وه‌یی  كورد له‌ساڵی 1890دا له شاری كه‌ركوكله دایک بووه. له باوه‌شی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی زانست په‌روه‌رده‌دا ژیاوه له گه‌‌شتی خوێندنی مه‌لایه‌تی دا گه‌لێك شاری كوردستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات گه‌ڕاوه له كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستی له كه‌ركووك له مه‌لا عه‌لی حیكمه‌ت سیامه‌نسووری وه‌رگرتووه.

له‌ساڵی 1920دا چۆته ئه‌سته‌مبوڵ و له‌و گه‌شته‌یدا چاوی به نه‌جمه‌دین ئه‌فه‌ندی برا بچووكی و شێخ عه‌بدولقادری شه‌مزینی كه‌وتووه كه‌خه‌ریكی خه‌باتی كوردایه‌تی بوون و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان وانه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی فێربوو، بۆیه كه له 1921دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك و ده‌ستی به خه‌باتی كوردایه‌تی كردووه‌و شیعری نه‌ته‌وه‌یی هۆنیوه‌ته‌وه، تاكو بووته شاعیرێكی ناسراوی كورد و له‌گه‌ڵ شاعیرانی وه‌ك ئه‌حمه‌د موختار جاف وفایه‌ق بێكه‌س و مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه جێی حاجی قادری كۆییان له هۆنینه‌وه‌ی شیعری نه‌ته‌وه‌ی گرتۆته‌وه.

ئه‌سیری له شیعری وه‌سپدا گه‌لێك سه‌رنج تیژبووه‌، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه، ئه‌و هۆنراوه‌ سه‌ركه‌وتووه‌یه‌تی كه له‌سه‌ر وه‌سپی كوردستانی داناوه‌و له گه‌شته‌كه‌ی خوێندنی بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاوی به‌و  دیمه‌نه جوانانه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی خۆی كه‌وتووه 

ئه‌م شاعیره نه‌ته‌وه‌ییه به‌ جه‌رگه‌ی كورد له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له ڕۆژی 1962.06.18دا كۆچی دواییكرد و له گۆڕستانی شێخ میحه‌دین له كه‌ركوك به‌‌خاكی نیشتمانه‌كه‌ی سپێردرا

+ نوشته شده در  جمعه بیست و چهارم مهر 1388ساعت 22:14  توسط مه حموود   | 

گه زیزهعه‌بدولره‌حمان قاسملوو له‌ شه‌وزستانی سالی1930دا له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن مڵكی ده‌ست ڕۆیشتوودا له‌ شاری ورمێ له‌ دایك بووه‌.خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له‌ ورمێ و تاران ته‌واوكرد. هاورێ قاسملوو ساڵی1945 تێكۆشانی سیاسی خۆی به‌ دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستان له‌ شاری ورمێ ده‌ست پێ كرد.
ادامه مطلب
+ نوشته شده در  پنجشنبه بیست و سوم مهر 1388ساعت 21:44  توسط مه حموود   | 

 

سه‌ید یه‌عقووب كوڕی سه‌ید وه‌یسی له ساڵی 1802 له گوندی قه‌مه‌شه‌ی ناوچه‌ی ماهیده‌شتی كرما‌شان له دایك بووه، به‌بنه‌ماڵه ده‌چنه‌وه سه‌ر سه‌یدانی سامره‌یی و له قه‌مه‌شه ده‌ژین، كوردی ئه‌و ناوچه‌یه و بنه‌ماڵه‌ی شاعیر له‌سه‌ر ئایینزای شیعه‌ی دوازده ئیمامین و له هۆزی كه‌لهوڕن.


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  چهارشنبه پانزدهم مهر 1388ساعت 2:50  توسط مه حموود   | 

كاكه‌ی فه‌لاح نازناوی شاعیری خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و ڕۆژنامه‌نوسی لێهاتووی كورد حه‌مین كوڕی قادره. شازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕۆژی 1990.10.09دا له‌ ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا له‌شاری سلێمانی دڵه گه‌وره‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت و لاپه‌ڕه‌ی ژیانی پڕ به‌رهه‌می خه‌باتگێڕی به‌ جه‌رگی كورد تا هه‌تایه پێچڕایه‌وه.

 


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  سه شنبه چهاردهم مهر 1388ساعت 2:11  توسط مه حموود   | 


محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی ناوی ته‌واوی محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی حاجی عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی مه‌حمود باپێره له ساڵی 1880 له گه‌ڕه‌كی گوێژه‌ی شاری سلێمانی له دایكبووه باوك و دایكی نه‌خوێنده‌وار بوون و خاوه‌ن وڵاخ و كاروان بوون.

له ساڵی 1892 چووته فێرگه‌ی (موڵكیی) سه‌ره‌تایی سلێمانی پاشان ماوه‌یه‌كیش له فێرگه‌ی مه‌لا عه‌زیز خوێندویه‌تی .. له ساڵی 1893 چووه‌ته فێرگه‌ی ڕوشدیه‌ی سه‌ربازی سلێمانی یه‌و دوای دووساڵ خوێندن چوونه‌ته ڕوشدیه‌ی سه‌ربازی به‌غدا ساڵی 1898 چووه‌ته كولێژی سه‌ربازی هه‌روه‌‌ها به‌شی ئه‌ركانی ئه‌سته‌مبۆل كه له ساڵی 1902 به پله‌ی (ره‌ئیس چاك) ده‌رچووه‌ و له له‌شكری عوسمانی شه‌شه‌می به‌غدا دامه‌زراوه.

ساڵی 1903 تا ته‌مووزی 1924 له له‌شكری عوسمانیدا چه‌ند جۆر پله‌ی بڕیووه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ئێراق له 2-2-1925 تاكو 15-7-1925 فه‌رمانی دووه‌م پشكنه‌ر فه‌رمانده‌ی فێرگه‌ی سه‌ربازی ئێراقی بووه.

ساڵانی 1925 - 1928 - 1937 نوێنه‌ره‌ی هه‌ڵبژێراوی بۆیه‌كه‌مجار له شالیارێتی عه‌بدولموحسین ئه‌لسه‌عدوندا بووه به شالیاری (كارداری و هامووشۆ) تا 10-11-1941 بۆ 10 جار له شالیاریتیه‌كانی زانستی، به‌رگری، ئابووری و هامۆشۆدا بووه له 10-2-1042 له به‌ر نه‌خۆشی به‌یه‌كجاری ده‌ستی له كاروباری میری هه‌ڵگرت.

له شه‌وی 9 له‌سه‌ر 10-7-1948 له دیده‌نی شاری سلێمانی داكتوپڕ گورچیله‌كه‌ی له كاركه‌وتوه و خوێنی لێ پیس كردووه به‌و جۆره گیانی پاكی سپارد به خاك و نیشتمانه‌كه‌ی.

ئه‌مین زه‌كی به‌گ ئاره‌زووی له هۆنراوه‌، وێژه، خۆشنووسین، نیگاركێشان بووه، زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، توركی، ئێنگلیزی، ئه‌ڵمان و فه‌ڕه‌نسی زانیووه، به توركی و عه‌ره‌بی و كوردی له باره‌ی مێژووی جه‌نگ، له‌شكر، مێژووی ڕامیاری خاوه‌نی به‌رهه‌می به‌نرخه.

خاوه‌نی زیاتر له 12 به‌رهه‌مه ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌رهه‌مێكی (محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ)ه:

1- محاسه‌به‌ی نیابات - 1928 (كه تیایدا په‌راوی كرده‌وه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا بۆ خوێنه‌ر كۆكردۆته‌وه‌)
2- خولاسه‌یه‌كی ته‌ئریخی كوردستان به‌شی یه‌كه‌م ساڵی 1931 و به‌شی دووه‌م ساڵی 1937 (وه‌رگێڕدراوه‌ت سه‌ر زمانی عه‌ره‌بیش)
3- دوو ته‌قه‌للای بێ سوود 1935 (كه پاداشتێكی 69 لاپه‌ڕه‌یه: ساڵی 1930 بۆ مانی كورد دابوویه میری، بڵاوكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كرا)
4- ته‌ریخی وڵاتی سلێمانی 1939
5- كورد به‌ ناوبانگ به‌شی یه‌كه‌م ساڵی 1945 و به‌شی دووه‌م ساڵی 1947
6- تاریخ الدوله و الامارات الكردیه 1945

سه رچاوه :ماڵپه ری راديوي كورد ميكس

.محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی كوڕی  عه‌بدولڕه‌حمان له ساڵی 1297ي كوچي  له شاری سلێمانی له دایكبووه .ده وراني مه دره سه يي و قوتابي له سلێمانی و به غدا  ته واو ئه كات زواني عه ربي و توركيش فێرئه بيت  ،داويش  ئه روا به ره و   ئه ستانبول ئه چيت دانشگايي ئه فسه ريه وه، دوايي ته واو بووني به ره و به غدا ئه گه ريته وه ، پاشان ئه روا  بو فه رانسا

ساڵي 1347ي كوچي ئه بيت به وه زيري  فه رهنگ .

زه كي به گ له ساڵي 1367ي كوچي به نه خۆشي رۆماتيسم له ژيان مالاوايي ئه كا .

مێژونوسي كورد خاوه‌نی چه ندين  به‌رهه‌مه وه ك "كورد وكوردستان - كورداني به ناو بانگ -مشاهير الكرد-تاريخ السليمانيه و.."                                                           

 سه رچاوه : دايرةالمعارف كردي


+ نوشته شده در  سه شنبه چهاردهم مهر 1388ساعت 1:56  توسط مه حموود   | 

 

شه‌ست و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، زانایه‌كی ناودارو كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی كورد له هه‌موو لایه‌كی كوردستان، مه‌لا فه‌ندی له ڕۆژی 1942.12.31دا كۆچی دواییكرد و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له گۆڕه‌پانی زانست و ئایین و چاکه‌خوازی به‌جێهێشت، ئه‌م كه‌سایه‌تییه له ساڵی 1280ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1863ی زاینی هاتۆته دنیاوه، ناوی ته‌واوی مه‌لا ئه‌بو به‌كر ئه‌فه‌ندی كوڕی ‌حاجی مه‌لا عومه‌ر ئه‌فه‌ندی كوڕی مه‌لا ئه‌بو به‌كری سێیه‌مه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا مه‌لا فه‌ندی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێر ده‌ستی به‌ خوێندنی قورئان كردووه‌ و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به ته‌جویده‌وه له‌به‌ری كردووه، ئینجا كه‌وتووه‌ته سه‌ر فێربوونی وانه‌ی سه‌رف و نه‌حو و فیقهـ و مه‌تنیق و ڕه‌وانبێژی و فه‌لسه‌فه‌ و بیركاریی و له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا خوێندنی مه‌لایه‌تی ته‌واو كردووه و مۆڵه‌تی زانستی له حاجی مه‌لا عومه‌ر ئه‌فه‌ندی باوكی وه‌رگرتووه و بووه‌ته زانایه‌كی گه‌وره‌.

كه له‌ ساڵی 1892دا حاجی مه‌لا عومه‌ر ئه‌فه‌ندی باوكی كۆچی دوایی ده‌كات مه‌لا فه‌ندی ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 30 ساڵ ده‌بێ و له‌و ته‌مه‌نه‌دا بووه‌ته جێنشینی باوكی و زانایانی ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر و، به زیاده‌وه جێگه‌ی چۆڵی باوكی پڕكردۆته‌وه و هه‌موو كاتێكی خۆی بۆ وانه گوتنه‌وه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵات ته‌رخان كردووه‌.

له‌‌ماوه‌ی 50 ساڵی مامۆستاییدا پتر له 300 فه‌قێ و موسته‌عیدی وانه داوه و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی زانستیان له سه‌رده‌ستی وه‌رگرتووه گه‌یشتۆته 100 زانی ئایینی له هه‌موو لایه‌كی كوردستاندا، مه‌لا فه‌ندی هه‌ر زانایه‌كی ئایینی نه‌بوو، به‌ڵكو له‌پاڵ ئه‌م پایه به‌رزه‌یشی كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ڵوێستێكی چاكه خوازیی بوو، له‌سه‌رده‌می عوسمانیدا به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕوایی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌مدا به فه‌رمانی سوڵتان كرا به نێوبژیوان بۆ كوژانه‌وه‌ی دووزمانی و شه‌ڕی نێوان خێڵه كوردییه‌كانی ناوچه‌كه و توانی ئه‌و ناخۆشی و پشێوییه چاره‌سه‌ر بكات و له پاداشتی ئه‌و كاره باشه‌‌ی سوڵتان مه‌دالیایی "حامی الحرمین الشریفین"ی پێدا، كه به‌رزترین و مه‌دالیایی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عوسمانی بوو.

له‌گه‌ڵ شكانی سوپای عوسمانی له دوا دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له 1918دا به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی به‌ریتانیا، هه‌ندێ له تورك خوازه‌كان ویستیان به ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه له داخی ئینگلیزه‌كان هێرش ببه‌نه سه‌ر شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه و كوشتاری زۆریان لێ بكه‌ن به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئینگلیزو عه‌نكاوه‌ییه‌كان مه‌سیحین.

به‌ڵام یه‌كێكی ڕیش سپی له‌و كه‌له گه‌رمانه پێی گوتن بابچین بۆ باداوه تا پرسێك به مه‌لا فه‌ندی بكه‌ین، كه ئه‌م باسه‌ی تێده‌گه‌یه‌نن، یه‌كسه‌ر پێیان ده‌‌ڵێ نه‌كه‌ن ئه‌م كاره نابه‌جێیه‌ بكه‌ن، چونكه "ئه‌و ئایینانه‌ی كه له گه‌ڵماندا ده‌ژین، ئاینی ئیسلام فه‌رمانمان پێده‌كات بیان پارێزین و گه‌ر له دژمان نه‌جه‌نگن ده‌بێ پارێزگارییان بكه‌ین!" و بۆ ئێواره‌ له‌گه‌ڵ ده‌مڕاستی هه‌موو بنه‌ماڵه‌كانی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كۆده‌بێته‌وه گه‌لێك ئامۆژگارییان ده‌كات و له‌و جۆره شه‌ڕ و دووبه‌ره‌كییه دووریان ده‌خاته‌وه.

خوالێخۆشبوو مه‌لا فه‌ندی له‌سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخ مه‌حموودی مه‌لیكی كوردستان پشتگیریی كرد، به‌ڵام هه‌ڵوێسته ڕامیارییه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی هه‌ڵوێسته ئاینییه‌كه‌ی ده‌رنه‌چوو، پتر پیاوی ئایین و شه‌ریعه‌ت بوو له‌وه‌ی وه‌ك ڕامیارییه‌كی سه‌رده‌م ڕه‌فتار بكات.

له بیسته‌كان تاكو سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی كورد بوو، له كۆتایی بیسته‌كاندا گه‌لێك لاوی كوردی خوێن گه‌رم كه له "پارتی خۆیبوون" بوون له گرتن و ڕاوه دوونانی پاراستن له‌وانه: ڕه‌مزی فه‌تا‌ح و ئاسه‌ف ڕه‌ئووفی كۆیی و مسته‌فا چیچۆ و ئه‌حمه‌د فه‌خری و ڕه‌شید موفتی و چه‌ندانی دیكه بوون.

مه‌لا فه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوو، كه هه‌ر مافێكی نه‌ته‌وه‌یی كه ڕێكخراوی "كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان" بۆ كوردی ده‌ستنیشان كردووه، میری ئێراق دابینی بكات.

به‌كورتی ئه‌و كه‌سه كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان بوو، له دوای كۆچی داوییدا گه‌لێك نووسه‌ر و شاعیر له‌سه‌ریان نووسی و هه‌ریه‌كه‌ له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه كه‌سایه‌تیی ئه‌و كه‌سه‌یان شیكرده‌وه‌ وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:

1- ئه‌مین زه‌كی به‌گی مێژوونووس له‌به‌رگی یه‌كه‌می په‌رتووكه‌كه‌ی "مشاهیر الكرد و كوردستان"دا.
نووسویه‌تی: "مه‌لا فه‌ندی به زانیاریی و چاكه‌خوازی ناوبانگی ده‌ركرد و له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر به درێژایی ژیانی وانه‌ی به قوتابیان گوت و پتر له 100 مۆڵه‌تی داوه به مه‌لای چاك كه به هه‌موو كوردستان بڵاو بوونه‌ته‌وه."

2- كاپتن های: له په‌رتووكه‌كه‌ی دوو ساڵ له كوردستاندا له‌باره‌ی مه‌لا فه‌ندییه‌وه نووسیویه‌تی: "مه‌لا فه‌ندی له كوردستان زۆر ڕێزداره‌ و خه‌ڵكه‌كه هه‌وڵی چاكه و پیاوه‌تی ده‌گێڕنه‌وه، به زیره‌كی باسی بابه‌تی ڕامیاری و زانستی ده‌كرد."

3- هاملتن له په‌رتووكه‌كه‌ی "ڕێگایه‌ك به كوردستاندا" نووسیوویه‌تی: "مه‌لا فه‌ندی دیندار و خواپه‌رستی ده‌وڵه‌مه‌ند، له‌لای هه‌ر كه‌سێكی لێم پرسی بێ زانا و به‌ڕێزبوو و ڕای له دانا و هه‌ستان دانیشتنی بووه و هه‌میشه به چاكه ناویان بردووه و ستایشیان كردووه‌."

4- ئه‌حمه‌د خواجه‌ی مێژوونووس له په‌رتووكه‌كه‌ی "چیم دی؟" به‌رگی سیێیه‌میدا له باره‌ی ڕۆڵی مه‌لا فه‌ندی له پشتیوانی كردنی بزووتنه‌وه‌ی لاوانه‌وه نووسیویه‌تی: "مه‌لا فه‌‌ندی پشتیوانی تێكۆشانی لاوانی ده‌كرد و من و ڕه‌شید موفتی و ئاسه‌ف ڕه‌ئووفی كۆیی هه‌وڵێكی زۆرمانده‌دا بۆ خوێندن به كوردی و ده‌رخستنی هه‌ولێر وه‌ك شارێكی گه‌وره‌ی كوردستان، مه‌لا فه‌ندی به پاره‌ و ده‌ست له پشتدان یارمه‌تی ده‌داین."

5- مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د له په‌رتووكه‌كه‌ی "گه‌شتی ژیانم"دا له‌لاپه‌ڕه‌ 142 دا ده‌ڵێت: "مه‌لا فه‌ندی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌‌ی كوردی هه‌ولێره، كاتی خۆی له‌دیوی كوردستانی ئێرانه‌وه هاتوون ... له مه‌لایه‌تیدا به‌ره‌و ژوور چوو بوو تا پله‌ی هه‌ره دوایی ئه‌و كه‌سه، له‌لایه‌ن شۆره‌تی دنیاییشه‌وه كه‌س نه‌بوو له كوردستانی خۆمان له‌وێ تێپه‌ڕاندبێ

 

+ نوشته شده در  دوشنبه سیزدهم مهر 1388ساعت 23:21  توسط مه حموود   | 

مه لا عومه ركو ري مه لا يوسف ناسراو به ره نجووري ساڵي (1164ي كوچي) له كه ركووك له دايك بووه هه رله وێش خوێنديه تي ،پاشان بۆزياتر وه رگردن و فيربوني عيلم روي كردوه ته ناوچه كاني كوردستان ، دوايي كۆتاي ده وراني فيربوون گه راوه ته وه كه ركووكو هه رله وێ  ده ستي داوه ته ئيرشاد وئامۆژگاري خه ڵك تاكو كوتايي ژياني (1225ي كوچي) .

 


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  دوشنبه سیزدهم مهر 1388ساعت 1:2  توسط مه حموود   | 

من ده ڵێم شاري دڵم باخ وگولستانه ده چم

ئه قڵ ئه ڵێ ناپه سه نده شۆرشي مه ستانه نه چي

سه يدكاميل ئيمامي كوري سه يد عه بدول حه كيمي كوري  سه يد عه بد ول كه ريمي زه نبيله. ساڵي "1282ي هه تاوي (1904)زاييني" له بنه ماڵه ي ئايني و خوێندوارو ئه ده ب دۆسيتي سه يداني زه نبيل هاتۆته دنياوه . هه ر زوو نراوه ته به رخوێندني ئايني و سه ركه وتوانه ش به په يژه ي خوێندنا چۆته سه رێ..هه ر به منداڵيه وه هۆگري شيعربووه و زۆر له زه تي له خوێندنه وه ي شيعر ديوه.

سه يد كاميل وه ك هه رشاعيرێكي ديكه ي سه رده مي خوي شيعري بۆ زۆر له مه به سته كاني شيعري كلاسيكي گوتووه  وه ك ئايني-نيشتماني-غه زه ل-وه سف-شين ولاوه ندنه وه..

ئه گه ر زۆر شاعير،هه رله شيعردا شۆرشگێر بن، ئاوات، هه موو ژياني هه ر شۆرشگێري و به ربه ره كانێي زولم سته م بووه. كاته "ژ.ك" دروست بووئاوات، له رێكخستني سه رره تايي كانيدا، ده ورێكي چالاكانه ي هه بوو...كه "حدكا"دامه زرا،ئه ندامێكي كاراو پێشكه وتووي حيزب بوو.له حكوومه تي كۆماري ميللي مه هابادا  فه رمانده ي هێزي بانه و، دواي ئه وه ش لێپرسراوي  رێكخستنه كاني  حيزب بوو له ناوچه ي بوكانه وه تاده گاته ناوچه گهوركان..دواي رخاندني كومار خرايه زيندانه ووه دوو ساڵ ئازار و ئه شكه نجه ي ناو زينداني چه شت...

سه يد كاميل،تا له ژياندا بوو ديوانيكي به چاپ گه ياندوه به ناوي"ديواني ئاوات"كه به شێكي زۆري شيعره كاني گرتوه ته خۆ .

ئاوات ساڵي 1368ي هه تاوي كۆچي دوايي كردووه

وه كو بيستم خه مت خواردم ئه ويش بۆ من خه مێكي دي

دڵت بۆماته مم سوتا ،ئه ويشم ماته مێكي دي

سه رچاوه:نووسه ري كورد ژمار16پاييزي1989

+ نوشته شده در  پنجشنبه نهم مهر 1388ساعت 1:11  توسط مه حموود   | 

محه مه د ره سولي شيرازي له ساڵی"1314ي هه تاوي1935ي زاييني "له سه قز هاتۆته دنياوه .پۆلي چواره مي ئاماده يي له سه قزخوێندوه بۆته واو كردني چۆته تاران...له سالي "1961"يش له زانستكاي ته ورێزٌ؛له به شي زمان و ئه ده بياتي  ئينگليزي ؛ليسانسي وه رگرتوه....دوايي ها تۆه ته وه سه قز و بۆته ماموستاي زماني ئينگليزي ئاماده يي سه قز ..

ماموستا شيرازي له گه ل ئه وه دا كه ئينگليزي زانێكي چاك بوو شاره زاييه كي زۆريشي له زمان و  كه له پورو  كه لتورومێژووي گه له كه ي خۆيدا هه بوو..هه روا په يوه نديه كي تونديشي له گه ل شيعري شاعيراني وه ك سه عدي و حافزو مه وله وي و ..نالي و مه حوي هه بوو . شيعرێكي يه كجا ر زۆري زۆرشاعيراني كلاسيكي له به ربوو.

شيرازي له رۆژي"10ي" ئه يلوولي "1989ي زاييني "كۆچي دوايي كرد.

سه رچاوه :نووسه ري كورد ژماره 16پاييزي 198۹

+ نوشته شده در  چهارشنبه هشتم مهر 1388ساعت 23:23  توسط مه حموود   | 

هه رچيم هه يه ليم بسينن..

به لام تو خوا به ر له وه ي كه بمرينن

چنگي خولي ولاته كه م

له دله كه م بپژينن

هه رچيم هه يه ليم بسينن

هه رچي يه سقان له له شمايه

يه كه يه كه

هه مووي به گاز  ده ربهينن

به لام تو خوا

نه كه ن هه رگيز

چلي داري ئه م نيشتمانه  بشكينن...!

هه رچيم هه يه ليم بسينن

موي له شي خوم

ته له ته له ده ربهينن.

وه ك گوريسيك بيچنن و

ببمخنكينن

يه ك به رديكي ئه م ولاته بسوتينن..!

به لام نه كه ن

تو خوا نه كه ن

 

+ نوشته شده در  سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 23:48  توسط مه حموود   | 

مطالب جدیدتر
مطالب قدیمی‌تر