+
نوشته شده در جمعه بیست و چهارم مهر 1388ساعت 23:35  توسط مه حموود
|
عه‌بدولخالق حوسێنی نه‌قشبه‌ندی ناسراو به "ئه‌سیری"،شاعیری نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ساڵی 1890دا له شاری كهركوكله دایک بووه. له باوه‌شی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی زانست په‌روه‌رده‌دا ژیاوه له گه‌شتی خوێندنی مه‌لایه‌تی دا گه‌لێك شاری كوردستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات گه‌ڕاوه له كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستی له كه‌ركووك له مه‌لا عه‌لی حیكمه‌ت سیامه‌نسووری وه‌رگرتووه.
له‌ساڵی 1920دا چۆته ئه‌سته‌مبوڵ و له‌و گه‌شته‌یدا چاوی به نه‌جمه‌دین ئه‌فه‌ندی برا بچووكی و شێخ عه‌بدولقادری شه‌مزینی كه‌وتووه كه‌خه‌ریكی خه‌باتی كوردایه‌تی بوون و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان وانه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی فێربوو، بۆیه كه له 1921دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك و ده‌ستی به خه‌باتی كوردایه‌تی كردووه‌و شیعری نه‌ته‌وه‌یی هۆنیوه‌ته‌وه، تاكو بووته شاعیرێكی ناسراوی كورد و له‌گه‌ڵ شاعیرانی وه‌ك ئه‌حمه‌د موختار جاف وفایه‌ق بێكه‌س و مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه جێی حاجی قادری كۆییان له هۆنینه‌وه‌ی شیعری نه‌ته‌وه‌ی گرتۆته‌وه.
ئه‌سیری له شیعری وهسپدا گه‌لێك سه‌رنج تیژبووه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه، ئه‌و هۆنراوه سهركهوتووهیهتی كه له‌سه‌ر وه‌سپی كوردستانی داناوه‌و له گه‌شته‌كه‌ی خوێندنی بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاوی به‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی خۆی كه‌وتووه
ئه‌م شاعیره نه‌ته‌وه‌ییه به جه‌رگه‌ی كورد له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له ڕۆژی 1962.06.18دا كۆچی دواییكرد و له گۆڕستانی شێخ میحه‌دین له كه‌ركوك به‌خاكی نیشتمانه‌كه‌ی سپێردرا
+
نوشته شده در جمعه بیست و چهارم مهر 1388ساعت 22:14  توسط مه حموود
|

عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له شه‌وزستانی سالی1930دا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن مڵكی ده‌ست ڕۆیشتوودا له شاری ورمێ له دایك بووه.خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له ورمێ و تاران ته‌واوكرد. هاورێ قاسملوو ساڵی1945 تێكۆشانی سیاسی خۆی به دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستان له شاری ورمێ ده‌ست پێ كرد.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در پنجشنبه بیست و سوم مهر 1388ساعت 21:44  توسط مه حموود
|
له به‌ره‌به‌یانی 10ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1326ی هه‌تاوی (1947.3.30 زایینی) دا پێشه‌وا قازی,
حه‌مه‌حوسێن خان سه‌یفی قازی(ئامۆزای پێشه‌وا) و
ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی( برای پێشه‌وا) به دوای حوكم دران له‌دوو دادگای ناعادلانهو فهرمایشیدا به‌ده‌ستی چه‌په‌ڵی دوژمنانی گه‌لی كورد له چوارچرای شاری مه‌هاباد, واته هه‌ر له‌و شوێنه‌ی كه
2ی رێبه‌ندانی 1324هه‌تاوی(1946.1.22زایینی) دا كۆماری كوردستانی لێ راگه‌یه‌ندرابوو, له سێداره دران‌و شه‌هید كران‌و هه‌ر ئه‌و رۆژه له‌سه‌ر شان‌و پیلی خه‌ڵكی به شه‌ڕه‌فی مه‌هاباد له گۆرستانی مه‌لا جامی به خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردران...
ادامه مطلب
+
نوشته شده در پنجشنبه بیست و سوم مهر 1388ساعت 20:58  توسط زانا
|

سه‌ید یه‌عقووب كوڕی سه‌ید وه‌یسی له ساڵی 1802 له گوندی قه‌مه‌شه‌ی ناوچه‌ی ماهیده‌شتی كرماشان له دایك بووه، به‌بنه‌ماڵه ده‌چنه‌وه سه‌ر سه‌یدانی سامره‌یی و له قه‌مه‌شه ده‌ژین، كوردی ئه‌و ناوچه‌یه و بنه‌ماڵه‌ی شاعیر له‌سه‌ر ئایینزای شیعه‌ی دوازده ئیمامین و له هۆزی كه‌لهوڕن.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در چهارشنبه پانزدهم مهر 1388ساعت 2:50  توسط مه حموود
|
كاكه‌ی فه‌لاح نازناوی شاعیری خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و ڕۆژنامه‌نوسی لێهاتووی كورد حه‌مین كوڕی قادره. شازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕۆژی 1990.10.09دا له ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا له‌شاری سلێمانی دڵه گه‌وره‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت و لاپه‌ڕه‌ی ژیانی پڕ به‌رهه‌می خه‌باتگێڕی به جه‌رگی كورد تا هه‌تایه پێچڕایهوه.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در سه شنبه چهاردهم مهر 1388ساعت 2:11  توسط مه حموود
|

محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی ناوی ته‌واوی محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی حاجی عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی مه‌حمود باپێره له ساڵی 1880 له گه‌ڕه‌كی گوێژه‌ی شاری سلێمانی له دایكبووه باوك و دایكی نه‌خوێنده‌وار بوون و خاوه‌ن وڵاخ و كاروان بوون.
له ساڵی 1892 چووته فێرگه‌ی (موڵكیی) سه‌ره‌تایی سلێمانی پاشان ماوه‌یه‌كیش له فێرگه‌ی مه‌لا عه‌زیز خوێندویه‌تی .. له ساڵی 1893 چووه‌ته فێرگه‌ی ڕوشدیه‌ی سه‌ربازی سلێمانی یه‌و دوای دووساڵ خوێندن چوونه‌ته ڕوشدیه‌ی سه‌ربازی به‌غدا ساڵی 1898 چووه‌ته كولێژی سه‌ربازی هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ركانی ئه‌سته‌مبۆل كه له ساڵی 1902 به پله‌ی (ره‌ئیس چاك) ده‌رچووه و له له‌شكری عوسمانی شه‌شه‌می به‌غدا دامه‌زراوه.
ساڵی 1903 تا ته‌مووزی 1924 له له‌شكری عوسمانی‌دا چه‌ند جۆر پله‌ی بڕیووه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ئێراق له 2-2-1925 تاكو 15-7-1925 فه‌رمانی دووه‌م پشكنه‌ر فه‌رمانده‌ی فێرگه‌ی سه‌ربازی ئێراقی بووه.
ساڵانی 1925 - 1928 - 1937 نوێنه‌ره‌ی هه‌ڵبژێراوی بۆیه‌كه‌مجار له شالیارێتی عه‌بدولموحسین ئهلسهعدوندا بووه به شالیاری (كارداری و هامووشۆ) تا 10-11-1941 بۆ 10 جار له شالیاریتیهكانی زانستی، به‌رگری، ئابووری و هامۆشۆدا بووه له 10-2-1042 له به‌ر نه‌خۆشی به‌یه‌كجاری ده‌ستی له كاروباری میری هه‌ڵگرت.
له شه‌وی 9 له‌سه‌ر 10-7-1948 له دیده‌نی شاری سلێمانی داكتوپڕ گورچیله‌كه‌ی له كاركه‌وتوه و خوێنی لێ پیس كردووه به‌و جۆره گیانی پاكی سپارد به خاك و نیشتمانه‌كه‌ی.
ئه‌مین زه‌كی به‌گ ئاره‌زووی له هۆنراوه، وێژه، خۆشنووسین، نیگاركێشان بووه، زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، توركی، ئێنگلیزی، ئه‌ڵمان و فه‌ڕه‌نسی زانیووه، به توركی و عه‌ره‌بی و كوردی له باره‌ی مێژووی جه‌نگ، له‌شكر، مێژووی ڕامیاری خاوه‌نی به‌رهه‌می به‌نرخه.
خاوه‌نی زیاتر له 12 به‌رهه‌مه ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌رهه‌مێكی (محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ)ه:
1- محاسه‌به‌ی نیابات - 1928 (كه تیایدا په‌راوی كرده‌وه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا بۆ خوێنه‌ر كۆكردۆته‌وه)
2- خولاسه‌یه‌كی ته‌ئریخی كوردستان به‌شی یه‌كه‌م ساڵی 1931 و به‌شی دووه‌م ساڵی 1937 (وهرگێڕدراوهت سه‌ر زمانی عه‌ره‌بیش)
3- دوو ته‌قه‌للای بێ سوود 1935 (كه پاداشتێكی 69 لاپه‌ڕه‌یه: ساڵی 1930 بۆ مانی كورد دابوویه میری، بڵاوكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كرا)
4- ته‌ریخی وڵاتی سلێمانی 1939
5- كورد به ناوبانگ به‌شی یه‌كه‌م ساڵی 1945 و به‌شی دووه‌م ساڵی 1947
6- تاریخ الدوله و الامارات الكردیه 1945
سه رچاوه :ماڵپه ری راديوي كورد ميكس
.محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی كوڕی عه‌بدولڕه‌حمان له ساڵی 1297ي كوچي له شاری سلێمانی له دایكبووه .ده وراني مه دره سه يي و قوتابي له سلێمانی و به غدا ته واو ئه كات زواني عه ربي و توركيش فێرئه بيت ،داويش ئه روا به ره و ئه ستانبول ئه چيت دانشگايي ئه فسه ريه وه، دوايي ته واو بووني به ره و به غدا ئه گه ريته وه ، پاشان ئه روا بو فه رانسا
ساڵي 1347ي كوچي ئه بيت به وه زيري فه ره‌نگ .
زه كي به گ له ساڵي 1367ي كوچي به نه خۆشي رۆماتيسم له ژيان مالاوايي ئه كا .
مێژونوسي كورد خاوه‌نی چه ندين به‌رهه‌مه وه ك "كورد وكوردستان - كورداني به ناو بانگ -مشاهير الكرد-تاريخ السليمانيه و.."
سه رچاوه : دايرةالمعارف كردي
+
نوشته شده در سه شنبه چهاردهم مهر 1388ساعت 1:56  توسط مه حموود
|
شه‌ست و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، زانایه‌كی ناودارو كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی كورد له هه‌موو لایه‌كی كوردستان، مه‌لا فه‌ندی له ڕۆژی 1942.12.31دا كۆچی دواییكرد و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له گۆڕه‌پانی زانست و ئایین و چاکه‌خوازی به‌جێهێشت، ئه‌م كه‌سایه‌تییه له ساڵی 1280ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1863ی زاینی هاتۆته دنیاوه، ناوی ته‌واوی مه‌لا ئه‌بو به‌كر ئه‌فه‌ندی كوڕی حاجی مه‌لا عومه‌ر ئه‌فه‌ندی كوڕی مه‌لا ئه‌بو به‌كری سێیه‌مه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا مه‌لا فه‌ندی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێر ده‌ستی به خوێندنی قورئان كردووه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به ته‌جویده‌وه له‌به‌ری كردووه، ئینجا كه‌وتووه‌ته سه‌ر فێربوونی وانه‌ی سه‌رف و نه‌حو و فیقهـ و مهتنیق و ڕه‌وانبێژی و فه‌لسه‌فه و بیركاریی و له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا خوێندنی مه‌لایه‌تی ته‌واو كردووه و مۆڵه‌تی زانستی له حاجی مه‌لا عومه‌ر ئه‌فه‌ندی باوكی وه‌رگرتووه و بووه‌ته زانایه‌كی گه‌وره.
كه له ساڵی 1892دا حاجی مه‌لا عومه‌ر ئه‌فه‌ندی باوكی كۆچی دوایی ده‌كات مه‌لا فه‌ندی ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 30 ساڵ ده‌بێ و له‌و ته‌مه‌نه‌دا بووه‌ته جێنشینی باوكی و زانایانی ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر و، به زیاده‌وه جێگه‌ی چۆڵی باوكی پڕكردۆته‌وه و هه‌موو كاتێكی خۆی بۆ وانه گوتنه‌وه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵات ته‌رخان كردووه.
له‌ماوه‌ی 50 ساڵی مامۆستاییدا پتر له 300 فه‌قێ و موسته‌عیدی وانه داوه و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی زانستیان له سه‌رده‌ستی وه‌رگرتووه گه‌یشتۆته 100 زانی ئایینی له هه‌موو لایه‌كی كوردستاندا، مه‌لا فه‌ندی هه‌ر زانایه‌كی ئایینی نه‌بوو، به‌ڵكو له‌پاڵ ئه‌م پایه بهرزهیشی كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ڵوێستێكی چاكه خوازیی بوو، له‌سه‌رده‌می عوسمانی‌دا به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕوایی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌مدا به فه‌رمانی سوڵتان كرا به نێوبژیوان بۆ كوژانه‌وه‌ی دووزمانی و شه‌ڕی نێوان خێڵه كوردییه‌كانی ناوچه‌كه و توانی ئه‌و ناخۆشی و پشێوییه چاره‌سه‌ر بكات و له پاداشتی ئه‌و كاره باشه‌ی سوڵتان مه‌دالیایی "حامی الحرمین الشریفین"ی پێدا، كه به‌رزترین و مه‌دالیایی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عوسمانی بوو.
له‌گه‌ڵ شكانی سوپای عوسمانی له دوا دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له 1918دا به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی به‌ریتانیا، هه‌ندێ له تورك خوازه‌كان ویستیان به ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه له داخی ئینگلیزه‌كان هێرش ببه‌نه سه‌ر شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه و كوشتاری زۆریان لێ بكه‌ن به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئینگلیز‌و عهنكاوهییهكان مه‌سیحین.
به‌ڵام یه‌كێكی ڕیش سپی له‌و كه‌له گه‌رمانه پێی گوتن بابچین بۆ باداوه تا پرسێك به مه‌لا فه‌ندی بكه‌ین، كه ئه‌م باسه‌ی تێده‌گه‌یه‌نن، یه‌كسه‌ر پێیان ده‌ڵێ نه‌كه‌ن ئه‌م كاره نابه‌جێیه بكه‌ن، چونكه "ئه‌و ئایینانه‌ی كه له گه‌ڵماندا ده‌ژین، ئاینی ئیسلام فه‌رمانمان پێده‌كات بیان پارێزین و گه‌ر له دژمان نه‌جه‌نگن ده‌بێ پارێزگاری‌یان بكه‌ین!" و بۆ ئێواره له‌گه‌ڵ ده‌مڕاستی هه‌موو بنه‌ماڵه‌كانی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كۆده‌بێته‌وه گه‌لێك ئامۆژگارییان ده‌كات و له‌و جۆره شه‌ڕ و دووبه‌ره‌كییه دووریان ده‌خاته‌وه.
خوالێخۆشبوو مه‌لا فه‌ندی له‌سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخ مه‌حموودی مه‌لیكی كوردستان پشتگیریی كرد، به‌ڵام هه‌ڵوێسته ڕامیارییه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی هه‌ڵوێسته ئاینییه‌كه‌ی ده‌رنه‌چوو، پتر پیاوی ئایین و شه‌ریعه‌ت بوو له‌وه‌ی وه‌ك ڕامیارییه‌كی سه‌رده‌م ڕه‌فتار بكات.
له بیسته‌كان تاكو سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی كورد بوو، له كۆتایی بیسته‌كاندا گه‌لێك لاوی كوردی خوێن گه‌رم كه له "پارتی خۆیبوون" بوون له گرتن و ڕاوه دوونانی پاراستن له‌وانه: ڕه‌مزی فه‌تاح و ئاسه‌ف ڕه‌ئووفی كۆیی و مسته‌فا چیچۆ و ئه‌حمه‌د فه‌خری و ڕه‌شید موفتی و چه‌ندانی دیكه بوون.
مه‌لا فه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوو، كه هه‌ر مافێكی نه‌ته‌وه‌یی كه ڕێكخراوی "كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان" بۆ كوردی ده‌ستنیشان كردووه، میری ئێراق دابینی بكات.
به‌كورتی ئه‌و كه‌سه كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان بوو، له دوای كۆچی داوییدا گه‌لێك نووسه‌ر و شاعیر له‌سه‌ریان نووسی و هه‌ریه‌كه له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه كه‌سایه‌تیی ئه‌و كه‌سه‌یان شیكرده‌وه وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
1- ئه‌مین زه‌كی به‌گی مێژوونووس له‌به‌رگی یه‌كه‌می په‌رتووكه‌كه‌ی "مشاهیر الكرد و كوردستان"دا.
نووسویه‌تی: "مه‌لا فه‌ندی به زانیاریی و چاكه‌خوازی ناوبانگی ده‌ركرد و له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر به درێژایی ژیانی وانه‌ی به قوتابیان گوت و پتر له 100 مۆڵه‌تی داوه به مه‌لای چاك كه به هه‌موو كوردستان بڵاو بوونه‌ته‌وه."
2- كاپتن های: له په‌رتووكه‌كه‌ی دوو ساڵ له كوردستاندا له‌باره‌ی مه‌لا فه‌ندییه‌وه نووسیویه‌تی: "مه‌لا فه‌ندی له كوردستان زۆر ڕێزداره و خه‌ڵكه‌كه هه‌وڵی چاكه و پیاوه‌تی ده‌گێڕنه‌وه، به زیره‌كی باسی بابه‌تی ڕامیاری و زانستی ده‌كرد."
3- هاملتن له په‌رتووكه‌كه‌ی "ڕێگایه‌ك به كوردستاندا" نووسیوویه‌تی: "مه‌لا فه‌ندی دیندار و خواپه‌رستی ده‌وڵه‌مه‌ند، له‌لای هه‌ر كه‌سێكی لێم پرسی بێ زانا و به‌ڕێزبوو و ڕای له دانا و هه‌ستان دانیشتنی بووه و هه‌میشه به چاكه ناویان بردووه و ستایشیان كردووه."
4- ئه‌حمه‌د خواجه‌ی مێژوونووس له په‌رتووكه‌كه‌ی "چیم دی؟" به‌رگی سیێیه‌میدا له باره‌ی ڕۆڵی مه‌لا فه‌ندی له پشتیوانی كردنی بزووتنه‌وه‌ی لاوانه‌وه نووسیویه‌تی: "مه‌لا فه‌ندی پشتیوانی تێكۆشانی لاوانی ده‌كرد و من و ڕه‌شید موفتی و ئاسه‌ف ڕه‌ئووفی كۆیی هه‌وڵێكی زۆرمانده‌دا بۆ خوێندن به كوردی و ده‌رخستنی هه‌ولێر وه‌ك شارێكی گه‌وره‌ی كوردستان، مه‌لا فه‌ندی به پاره و ده‌ست له پشتدان یارمه‌تی ده‌داین."
5- مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د له په‌رتووكه‌كه‌ی "گه‌شتی ژیانم"دا له‌لاپه‌ڕه 142 دا ده‌ڵێت: "مه‌لا فه‌ندی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كوردی هه‌ولێره، كاتی خۆی له‌دیوی كوردستانی ئێرانه‌وه هاتوون ... له مه‌لایه‌تیدا به‌ره‌و ژوور چوو بوو تا پله‌ی هه‌ره دوایی ئه‌و كه‌سه، له‌لایه‌ن شۆره‌تی دنیاییشهوه كه‌س نه‌بوو له كوردستانی خۆمان له‌وێ تێپه‌ڕاندبێ
+
نوشته شده در دوشنبه سیزدهم مهر 1388ساعت 23:21  توسط مه حموود
|

مه لا عومه رك‌و ري مه لا يوسف ناسراو به ره نجووري ساڵي (1164ي كوچي) له كه ركووك له دايك بووه هه رله وێش خوێنديه تي ،پاشان بۆزياتر وه رگردن و فيربوني عيلم روي كردوه ته ناوچه كاني كوردستان ، دوايي كۆتاي ده وراني فيربوون گه راوه ته وه كه ركووكو هه رله وێ ده ستي داوه ته ئيرشاد وئامۆژگاري خه ڵك تاكو كوتايي ژياني (1225ي كوچي) .
ادامه مطلب
+
نوشته شده در دوشنبه سیزدهم مهر 1388ساعت 1:2  توسط مه حموود
|
من ده ڵێم شاري دڵم باخ وگولستانه ده چم
ئه قڵ ئه ڵێ ناپه سه نده شۆرشي مه ستانه نه چي
سه يدكاميل ئيمامي كوري سه يد عه بدول حه كيمي كوري سه يد عه بد ول كه ريمي زه نبيله. ساڵي "1282ي هه تاوي (1904)زاييني" له بنه ماڵه ي ئايني و خوێندوارو ئه ده ب دۆسيتي سه يداني زه نبيل هاتۆته دنياوه . هه ر زوو نراوه ته به رخوێندني ئايني و سه ركه وتوانه ش به په يژه ي خوێندنا چۆته سه رێ..هه ر به منداڵيه وه هۆگري شيعربووه و زۆر له زه تي له خوێندنه وه ي شيعر ديوه.
سه يد كاميل وه ك هه رشاعيرێكي ديكه ي سه رده مي خوي شيعري بۆ زۆر له مه به سته كاني شيعري كلاسيكي گوتووه وه ك ئايني-نيشتماني-غه زه ل-وه سف-شين ولاوه ندنه وه..
ئه گه ر زۆر شاعير،هه رله شيعردا شۆرشگێر بن، ئاوات، هه موو ژياني هه ر شۆرشگێري و به ربه ره كانێي زولم سته م بووه. كاته "ژ.ك" دروست بووئاوات، له رێكخستني سه رره تايي كانيدا، ده ورێكي چالاكانه ي هه بوو...كه "حدكا"دامه زرا،ئه ندامێكي كارا‌و پێشكه وتووي حيزب بوو.له حكوومه تي كۆماري ميللي مه هابادا فه رمانده ي هێزي بانه و، دواي ئه وه ش لێپرسراوي رێكخستنه كاني حيزب بوو له ناوچه ي بوكانه وه تاده گاته ناوچه گه‌وركان..دواي رخاندني كومار خرايه زيندانه ووه دوو ساڵ ئازار و ئه شكه نجه ي ناو زينداني چه شت...
سه يد كاميل،تا له ژياندا بوو ديوانيكي به چاپ گه ياندوه به ناوي"ديواني ئاوات"كه به شێكي زۆري شيعره كاني گرتوه ته خۆ .
ئاوات ساڵي 1368ي هه تاوي كۆچي دوايي كردووه
وه كو بيستم خه مت خواردم ئه ويش بۆ من خه مێكي دي
دڵت بۆماته م‌م سوتا ،ئه ويشم ماته مێكي دي
سه رچاوه:نووسه ري كورد ژمار16پاييزي1989
+
نوشته شده در پنجشنبه نهم مهر 1388ساعت 1:11  توسط مه حموود
|
محه مه د ره سولي شيرازي له ساڵی"1314ي هه تاوي1935ي زاييني "له سه قز هاتۆته دنياوه .پۆلي چواره مي ئاماده يي له سه قزخوێندوه بۆته واو كردني چۆته تاران...له سالي "1961"يش له زانستكاي ته ورێزٌ؛له به شي زمان و ئه ده بياتي ئينگليزي ؛ليسانسي وه رگرتوه....دوايي ها تۆه ته وه سه قز و بۆته ماموستاي زماني ئينگليزي ئاماده يي سه قز ..
ماموستا شيرازي له گه ل ئه وه دا كه ئينگليزي زانێكي چاك بوو شاره زاييه كي زۆريشي له زمان و كه له پورو كه لتورومێژووي گه له كه ي خۆي‌دا هه بوو..هه روا په يوه نديه كي تونديشي له گه ل شيعري شاعيراني وه ك سه عدي و حافز‌و مه وله وي و ..نالي و مه حوي هه بوو . شيعرێكي يه كجا ر زۆري زۆرشاعيراني كلاسيكي له به ربوو.
شيرازي له رۆژي"10ي" ئه يلوولي "1989ي زاييني "كۆچي دوايي كرد.
سه رچاوه :نووسه ري كورد ژماره 16پاييزي 198۹
+
نوشته شده در چهارشنبه هشتم مهر 1388ساعت 23:23  توسط مه حموود
|

ژیانی هه ر هونه رمه ندێك به قه د به رزی بیر و باوه رێتی، دیاره ئه گه ر نووسراوه یێك به زۆری و به خۆ به سه ر دابرین رووی له بینه ر و بیسه ر كردبێ عومری بڵقی سه ر ئاوی هه یه و زۆر زوو له بیر ده چێته وه و له دڵان نانیشێت. خوێنه ری ئه و رو كه جیاوازی به رهه می باش و خراپ به جوانی ده ناسنه وه و له خۆرا باوه ش بۆحه موو شتێك ناكه نه وه.
ادامه مطلب
+
نوشته شده در سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 3:46  توسط مه حموود
|
ئه گه ر لاپه ڕه كانی مێژووی نووسراو و نه نووسراوی گه له كه مان هه ڵبده ینه وه گه لێ زانا و بلیمه ت بوونه ته ئه ستێره ی پرشنگداری فه رهه نگ و ئه ده بی كورده واری و به رده وام ته نانه ت له شه وه ئه نگوسته چاوه كاندا ئه دره وشێنه وه،
ادامه مطلب
+
نوشته شده در سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 3:24  توسط مه حموود
|
ئازه ر سه ننده جی..
ئازه ر له شاعير ه كاني سه ده ي يازده ي كوچيه .كه به دوو زباني عه ره بي و پارسي شيعري داناوه
هر كسي يار كسي و تو زمن دل باخته گل زبلبل شمع ازپروانه سروازفاخته
بس كه اززخم خدنگ او به خود باليده ام درميان كشتگانم ديده و نشناخته
سه رچاوه:دايره المعارف كردي
+
نوشته شده در سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 3:5  توسط مه حموود
|
ئازه رمه ي دوخت ..
به ره وايه تي شاهنامه ئازه رمه ي دوخت دواي پوران دوختي گيشتوه ته سه لته نت . ئازه ر كه نيشكي خوسره و په رويزو خوشكي پوران دوخت بووه.
بنا به بلگه ميژوه كان به سالي( 630)زاييني گيشتوه ته سه لته نت وهه رله و روژانه ي هه ولي قودره تي "هورمزشاهزاده ي ساساني كه له ده روه ي ئيران ئه ژيا شورش ئه كات وئازه رمه ي دوختيش هه رله و ساله له سه ر كار لا ئه چيت.
+
نوشته شده در سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 3:3  توسط مه حموود
|
ئارام چاچان...
نوسه ري كتيبي خه ليل و گيوزال و گول وبه هارو ئه دبياتي كورد‌و..ئارام چاچان له سالي (1327كوچي مانگي)له گوندي جارجاريس سه ربه شاري ئيرواني ئه رمه نستان چاوي به ره و ژيان هه ليناوه .
ئارام به هه ژاري و نه داري خوينديه تي و دواي خويندني سه ره تاي چوه ته ئاباران و دوايي كوتاي ده وره ي ناوه ندي چوته ئيروان و له زانستتكا خوئندويه تي دواي ته واو بوني ده ستي داوه ته نوسين و ليكولينه وه له سه ر ميژو ئه دبياتي كوردكه كاره كاني له روژنامه و كوفاره كاني ئه وسه رده مه له چاپ دراوه
ئارام چاچان له سالي (1407كوچي مانگي)كوچي دوايي كردوه .
سه رچاوه : دايرة المعارف كردي
+
نوشته شده در سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 3:1  توسط مه حموود
|
ئاري..
1)سام كوري عه بدولقادر ناسراو به" ئاري" سالي (1362كوچي مانگي)له ره واندز له دايك بووه وهه ر له وشوينه ده ستي كردوه ته فيربوني علوم .
ده وره ي سه ره تايي و ناوه ندي له ره واندز ته واو كردوه دوايش بوه ته ماموستاي فيرگه تا ئاخري ژياني به و ئيشه وه ژياوه .ناو براو هه ر له مناليه وه ده ستي داوه ته شيعروهونراوه نوسين كه زوربه ي شيعره كاني له كوفاره كان له چاپ دراوه.
په يمان بده ين تا كو نه مان دوو له ش بين ويه ك دل و يه ك گيان
2)نه جمه دين مه لا ره سول ناسراو به" ئاري"سالي (1329كوچي مانگي)له سليمانييه چاوي به دونيا هه ليناوه و سه رتاي عيلم و ئه دبياتي لاي مه لا ره سولي باوكي فير بووه. شيعره كاني له كوفاره كان له چاپ دراوه به لام تا ئيستا ديواني شيعره كاني نه دراوه ته ده ره وه.
ولات لاوانت وريا بوته وه
بوتوهه ول ئه ده ن به دل و گيان
هه نگاو هه لينن بو ساحه ي ژيان
سه رچاوه: دایره المعارف کردی

مه حموودی عه بدی:(۱۴/۱۲/۹۰)
رۆژێ له رۆژان دیم کاسه سه‌رێ له گۆرێکی کۆن هاتبووه ده‌رێ
مووچڕکێکی سه‌خت له‌شی داگرتم بیرکردنه‌وه، له‌وێ ڕایگرتم
ئه‌م کاسه سه‌رێ رۆژێ له رۆژان خاون بیروهۆش لهچرخ و ده‌وران
ئاخۆ چ لاوێ چ کچه جوانێ یا پیر یا جه‌وان چه‌رخ و ده‌ورانێ
ئهومێشکهی له ناو ئه‌و کاسه‌سه‌ره پر هیوا ئاوات کام ده‌وروبه‌ره
ئه‌م خاکه‌ی که‌وا به سه‌ریا ئه‌ڕۆین دڵی کام جوانهوهی کام جێگه‌و شوێن
دوا ڕۆژی ئێمه‌ش به‌ڕاستی وایه بۆ دڵ خۆش بکه‌ین ئا به‌م دنیایه
مامۆستا ئاری ، ناوی نهجمهدینهو،کوری مه‌لاره‌سووڵ ذێڵێژه یه که له ساڵی (1329کۆچی)به‌رانبه‌ر به (1910ز) له شاری سلێمانی له دایک بووه.مامۆستا له بنه‌ماڵه‌ێکی ئه‌ده‌ب دۆس گه‌وره بووه،به واتایه‌ک هه‌م باوکی و چه‌ند برایه‌کی ،هه‌ر چه‌ند ناویان ده‌ر نه‌کردووه، مه‌زاقی شێعریان هه‌بووه.
سه‌ره‌تای ده‌س پێکردنی خوێندنی ساتی منادڵی له حوجره‌ی مزگه‌وت لای باوکی بووه. پاشان چووه‌ته قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شه‌ش ساڵی خوێندوه .دوای ئه‌وه‌ی که زه‌ماند ئه‌کات،له"کارگێری نه‌خۆشی ئاژه‌ڵ و کشتوکاڵ"وه‌ک جیره خۆرێک دائه‌مه‌زرێت.هه‌ر وه‌کو له چه‌ند هۆنراوهیهکا به‌ر چاومان ئه‌که‌وێت که "ئاری"ووڵات و خاک و نیشتمانه‌که‌ی خۆشویستووه.هه‌ر بۆیه له ساڵی 1946دا به هۆی کوردایه‌تی و لاینگری له کۆماری کوردستان له مه‌هاباد ئه‌ویش یه‌کێک له وانه بووه که ده‌سگیر کراوه.پاشان له به‌غدا دوایی دادگایی کردنی، دوور ئه‌خرێته‌وه بۆ"حیلله و که‌ربه‌لا".
له هێلانه‌ی دڵا تۆوی رواوه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له گشت گیانا بڵاوه
له قووڵی تۆی ده‌روون و ناخی گیانم به جۆرێ بنج و بێخی داکوتاوه
که‌وا ئه‌و تۆی ده‌روون و ناخی گیانه ئیتر جێگه‌ی شتی که‌ی تیا نه‌ماوه
ئه‌ویش سه‌رئه‌فرازی ووڵاته که چه‌ن هه‌وڵ و خه‌باتی بۆ دراوه
له ڕیی ئازادییا ئه‌م کورده مه‌رده هه‌زاران خوێنی لاوانی ڕژاوه
...
خودا!ناکۆکی ئه‌م خاکه هه‌تا که‌ی به‌سه ئیتر هه‌تا ڕێی چاره ماوه
ئیتر "ئاری" له ڕێگای ئاو و خاکی ئه‌بی سه‌ر دابنێ ڕێگه‌ی نه‌ماوه.
دوای سێ ساڵ گه‌رانه‌وه‌ی بۆ کوردستان له 1949دا له که‌رکووک له ئیداره‌ی"کارگێڕی کشتوکاڵ" دائهمهزریت و پاش ده ساڵ کار کردن خانه‌نشین ئه‌کرێت.پاش چه‌ند ساڵیک ئهجێتهوه بۆ سلێمانی له "کارگێڕی ئیسکان" ئه‌بێته‌وه به جیره خۆر.مامۆستا بێجگه له هۆنینه‌وه‌ی شێعر،وه‌ک چیڕۆک نووسێک دوو به‌رهه‌می چیرۆکی به ناوه‌کانی (قاره‌مانی هه‌ڵکه‌وتوو،نه‌ریمان-شه‌ری بابان و ڕۆم) خستوه‌ته به‌ر نیگای خوێنه‌ر.
زۆربه‌ی نووسراوه‌کانی ئه‌م زانایه له گۆڤار‌و و ڕۆژنامه‌کانا چاپ کراون. بۆ وێنه له "گه‌لاوێژ"(1939-1949)دا شیعر و نووسینی بڵاوکراوه‌ته‌وه. وا دیاره هیج به‌رهه‌مێکی له چاپکراوی وه‌ک کتێب نه‌هاتوه‌ته ناو‌و کتێبخانه‌ی کوردیه‌وه.زۆرم حهوڵدا که دیوانی ئه‌م زانا به‌رێزه‌م ده‌س که‌وێت، به‌ڵام به داخه‌وه گیرم نه‌که‌وت!
له ساڵی 1968دا به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه ماڵئاوایی له‌ژین ئه‌کات.
....................................................................................
سه‌رچاوکان:
مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی(دوکتور مارف خه‌زنه‌دار)
دایرهالمعارف کردی(سه‌دیق سه‌فی زاده بۆره‌که‌یی)
+
نوشته شده در سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 3:0  توسط مه حموود
|
33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، رۆژی 5ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1351ی هه‌تاوی، هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد، له نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی ئه‌ویندارانی ده‌نگه‌که‌یدا و له نێو ماته‌می دڵسۆزانی گۆرانی کوردی‌دا، له شاری بۆکان چاوی به یه‌گجاری له سه‌ر یه‌ک دانا و دڵی پڕ له تاسه و ئه‌وینی هیوا و هومێدی له لێدان که‌وت .
ادامه مطلب
+
نوشته شده در سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 2:56  توسط مه حموود
|
مه لاي جزيري ناوي شيخ ئه حمه ده و كوري شيخ محمه ده .
له دوانيمه ي سه ده ي شه شه مي كوچي دا
له روژگاري ده سته لاتي عيماددين كه فرما نره واي موسل
بووه ژياوه
به بوچونيكيش جزيري له سالي (1407زايني)له شاري
جزيري بوتان له ناو بنه ماله يه كي هوزي بوختي چاوي
به ژيان هه ليناوه وباب وباپيراني سه ر شيوه ي نه خشبه ندي
بون
به مندالي لاي باوكي خويندويه له كوندي "سه ربا" كه نيزيكي دياربكره
بوته به ر نويژ و مه لا و له دوايشا چوته "حه سه ن كيف" .
تيري ئه ويني خواي دل و ده روني پيكاوه و قودره تي خواي خوي
له چاوي كه نيشكه كورديك نيشان داوه هه رله سايه وه مه لا بوه ته
عارفيكي دلدار.
مه لا له سالي (1481ز) كوچي كردوه
سه رچاوه :ديواني جزيري"هه ژار"
+
نوشته شده در سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 2:50  توسط مه حموود
|
مه لا محمه د كوري شيخ ته ها ناسراو به "ئازاد"به سالي(1336كوچي مانگي) له ئه رده بيل له دايك بوه.ئازاد هه ر به منالي لاي باوكي ئه ده بيات پاشان ده وراني سه رتاي علومي گوزراندوه له ده ساليدا قورئاني له به ر كردوه مه لامحمه د خوي وه قفي فيربوني عيلم و فقهي ئيسلامي كردوه .پاش ته واو بون و هه لودادي به دواي عيلما ده ستي داوه ته ليكولينه وه و نوسه ري"تجويد قرآن و امان السلام و الطف الخفي في نظم العقائدالنسقي"له نوسراوه كاني ناو براوه هه ر وه ها ديواني شيعري ئازاد رازاوه يه له غه زه ل و قه سيده ي حوان.
سه رچاوه:دايرةالمعارفي كردي:بوره كه يي
+
نوشته شده در سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 2:45  توسط مه حموود
|
ياران ئامانه ن ياران ئامانه ن
په رينان واچم ياران ئامانه ن
چه رپي په ي ئيوه كورت سامانه ن
په ي ريش ژيان وينه ي ده رمانه ن
پير ئه حمه دي لو رستاني به 642كوچي له لورستان له دايك بووه هه ر له و شوينا سه رتاي عيلمي خويندوه .له دوايا هه لوه داي شار ناوچه كان بو وه بوفيربوني فه لسه فه و حيكمه ت له پاشان چوه ته شاره زور فقهي خويندوه دواي ته واو بوني گه راوه ته وه لورستان تا كوتاي ژياني هه ر له وي ببوه.
سه رچاوه:دايرةالمعارفي كردي
+
نوشته شده در سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 2:39  توسط مه حموود
|
نووسه ر:مه حموود
"*شێخ ره زا پیاوێکی که ڵه گه ت چوارشانه،ناوچاوپان وچاوی نه ختێ موژو مۆر و زه ق بووه.برۆکانی پر و پێکه وه به ستراوبوون،لووت و چه ناکه ی تۆزێ پان،رێشێکی سپی ئه هێشته وه زیاتر سێ په نجه،که چه ناکه و سه ر گۆنا و ته وێڵی خستبووه ئه ندازه یه که وه.مێزه رێکی سپیی کوردانه ی شێخانی له سه ر ئه نا که سه ر گوێچکه ی دا ئه پۆشی،ده نگی نێر و قسه کردنیشی خاو بووه"
"**پێغه مبه ری شێعر که من پێی له سه ر شانی شاعیره کانمان ئه بیینم"
شاعیر هه جوو بێژ‌و نوکته زان وقسه خوشی کورد "شێخ ره زای تاڵه بانی"
کوری شێخ عه بدوره حمان کوری مه لا ئه حمه دی کوری مه لا مه حمودی کوری یووسف ئاغایه له بنه ماله ی کاکه سووری قه راخییه له خێڵی زه نگه نه یه. که مامه کانی به شێخی ته ریقه ی قادری ناو بانگیان ده رکردووه.
(خودا وه ختێ حه زکا به نده ییکی خۆی بکا خۆشنوود
له رێگه ی دووره وه بۆی دێ به پێی خۆی شاهیدی مه قسوود
...)
شێخ عه بدو ره حمان سێ کوری بووه شێخ عه لی و شێخ قادر‌و شێخ ره زا،که شێخ ره زا له ساڵی 1253کوچی -1837زایینیداله گوندی "قرخ"له ناوچه ی چه مچه ماڵ چاوی روو به دونییا هه ڵێناوه، ته مه نی حه وت ساڵان بووه که لای باوکی" شێخ عه بدوره حمان" ده ستی کردووه به خوێندن له پاشان چوه ته لای مامی "شێخ عه بدولغه فوور"،ماوه یه کیش لای مه لا باشه کانی که رکووک خویندویه تی پاشان چووه بۆکۆیه و له مه دره سه ی زانای به ناو بانگ جه لی زاده مه لا ئه سعه دی باوکی حاجی مه لا عه بدوڵڵادا ئه مه زرێ وه له ته ک حاجی مه لا عه بدوڵڵا کوری مه لا ئه سعه د و شاعێری کورد که یفی له مزگه وتی گه وره ی کۆیه ئه بن به فه قێ.
هه رله ویه زویری ئه که وێته بین شێخ ره زاو که یفییه وه ،که ئه م ناره حهتیه ئه بیت به هۆی هۆنینه وه ی چه ند شێعری سه خت و خراپ به سه ریه کا.به ئه ندازه یه ک که شێخ ره زا به که یفی ئه ڵێت:
شاعیر چو توی لب لبانت ریدم
وز فرق سرت تا بدهانت ریدم
که یفی له وه ڵامائه ڵێت:
فرقی نه چنان بود میان سرو کیرم
ای ریدی به کیرم گوزری گوت به کیرم
ئه م شێعره ی که یفی ئه بێت به هۆی ئه وه که زویرییه که یان ببێت به شره جنێوی کۆڵانان،هه ر بۆیه که حاجی مه لا عه بدوڵڵا "مه لا ئه سعه دی"باوکی ئاگادار ئه کات ،مه لا ئه سعه دیش له سه ر شێخ ره زا که یفی ده رئه کات.
شێخ ره زا له مزگه وتی گه وره ی سلێمانیش خوێندویه تی،پاشان خۆی به عیلمی عه ره بی و ئه ده بیاتی فارسی و تورکییه وه خه ریک ئه کات.ئه مجار ده س ده کات به و ڵاتانگه ری روو ئه کات له پایته ختی ده وڵه تی عوسمانی.
له ساڵی 1860دا له حه ڵه به وه رۆشتووه بو ئه سته موول.دوای دوو ساڵ ئه گه رێته وه بۆکه رکووک.
له ده وروبه ری هه ولێردا ئه بیسێت که باوکی فه وتی کردووه،دوای چه ند مانگ له دوای مردنی باوکی له گه ڵ شێخ عه لی برای نێوانیان تێک ئه چێت ،پاشان ئه روات بۆکۆیه بۆلای شێخ غه فووری مامی که گوایه به ڵێنی زه ماوه ندی کچه کی خۆی پێ داوه،ئه ویش دوای شه ش مانگ بێگاری پێکردن کچه که ی ناداتێ .
(ئه و رۆژه که تورام و له که رکوو سه فه رم کرد
مانه ندی عه قاریب له عه قاریب حه زه رم کرد
..
خواستم که برۆم بۆسه فه ری رۆم به سه یاحه ت
نه یهێشت و دووسه د ئه هلی عه مامه ی له سه رم کرد
دانیشێ نه چێ من کچی خۆم ماره ده که م لێی
ئه و تالیبی دنیایه ئه وا موعته به رم کرد
....)
هه ر ئه وه بووه به هۆی تۆرانی له مامی وگه رانه وه ی بۆکه رکووک.
له 1866دا دیسان بۆجاری دووه م روو له ئه سته مبوول ئه کات،دوای ماوه یه ک له گه ڵ "صدر الا ععظم"ئه بێت به دۆس ،که به هۆی ئه و دوستایه تیه وه ئه چێت بۆزیاره تی ماڵی خوا.
له ساڵی 1884دا ئه گه رێته وه بۆکه رکووک و له لایان حکومه تی تورکه وه مانگانه ێه کی که می بۆئه برێته وه.خۆیشی ورده ورده خه ریکی کشت‌و کاڵ بووه ده وه ری که رکووک. هاتوچوی وه سمان پاشا و مه حموود پاشای جاف و پیاوه گه وره کانی ئه و ناوه ی کردوه.عادڵه خان، ژنی وه سمان پاشا هه میشه دیاری بۆناردووه.
له 1900به ته واوی که رکووکی به حێ ئه هێڵێت و روو له به غدا ئه کات و له ته کیه ی تاڵه بانی نیشته جێ بووه.
شێخ ره زا هه ر له به غدا له رێکه وتی 20/1/1910کۆچی دوایی کردووه و به را سپارده ی خۆی ئه م چوار دێره شێعره ی له سه ر گوره که ی نووسراوه:
یا ره سول الله چه باشد چون سگ اصحاب کهف
داخل جنت شوم در زمره یی احباب تو
اوروود در جنت من در جهنم کی رواست
او سگ اصحاب کهف و من سگ اصحاب تو
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گه زیزه-http://asoamal.blogfa.com/
____________________
سه رچاوه :دیوانی شێخ ره زای تاڵه بانی"ئومێد ئاشنا"
*مامۆستاعه لائه دین سه جادی
**مامۆستا پیره مێرد
+
نوشته شده در سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 2:36  توسط مه حموود
|
شاعیر و زانای به ناوبانگی کورد ناوی موسته فای کوری حاجی مه لا ره سولی دلێریه
له سالي(1324كوچي) له سوله یمانی له دایک بووه و له ساڵی (1383)ته مه نی 59 ساڵی دا کۆچی دوایی کردووه
زانای به ناوباگمان خاوه نی دیوانه شيعرێک و کۆمه ڵێک کتيبی ئاینی له بابه تي نوژ وحه ج وكتبي گولستاني سه عدي هيناوه ته سه رزباني كوردي
مه لاموسته فا سه رتا شاگردي شيخ عومه ري قه ره داخي بووه ماوه يكيش له لاي شيخ باوه عه لي ده رسي فقهي ئيسلامي و ته فسيري خويندوه. فه لسه فه و حيكمه تيش لاي شيخ موحه مه د ئه مين فيربووه
سه رچاوه : دایره المعارف کردی
۱۹/۱۱/۹۰
1)سه فوهت:
مه‌حموودی عه‌بدی:شاعیر و نووسه‌ر و زانای به ناوبانگ مهلاموستهفای سه‌فوه‌تی کووری حاجی مه‌لا ره‌سوول كووری مهلاشهریف دهلێرهیه*له ساڵی(1324)کۆچی له سلێمانی له دایک بووه.
ئه‌م زانایه پاش فێربوونی قورئان و سه‌ره‌تا و به‌رایی خوێندن ونوسین؛بۆ زیاتر ئهوگرتن و فێربوون روو ئه‌کاته حوجره‌و ده چێته خزمه‌تی زانا و مه‌لاو عالمه ئاینیه‌کان وه‌ک زانیاران (شێخ عومهرئهبنلقهرهداغی)و(شێخ باباعه‌لی)و(شیخ موحه‌ممه‌دئه‌مینی بێژهوی) و.. له پێشگایانا خه‌ریکی وه‌رگرتنی سه‌رف و نه‌حوو و مه نتیق(منطق) و راڤه(تفسیر)ی ئه‌حادیس ئه‌بێت.ئه‌م زانایه هه‌ر له هه‌ڕتی مناڵیه‌وه خه‌ریکی شێعروهرگرتن و له به‌ر کردن بووه،بۆ وێنه بروانه چۆن له ده‌وروبه‌ری ساڵی(1337)ی کۆجیدا،له شوێنێک به ناوی (کارێزی حاجی مه‌لا عه‌لی)له گه‌ڵ(مهلاحهمدوون)ناوێک کهحافیزه کویرێکی زانا بووه،ئه‌که‌ونه شه‌ره شعر.
مامۆستا سه‌فوه‌ت پاش ته‌واو بوونی ، له مه‌زگه‌وتی"بارچاووش"ئه‌بێت به ههڤۆتکار(مدرس) له سلێمانی. له‌م زانایه که ده‌ستێکی به‌رزی له نووسینی شێعر‌و وه‌رگێرانا بووه، بێجگه له دیوانه‌که‌ی چه‌ند کتێبی دیکه‌یش وه‌ک (گولستانی سه‌عدی به کوردی،رابه‌ری حه‌ج،رابه‌ری نۆێژهۆنراوهی ..،هه‌شت به‌هه‌شت،دیوانی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی،مێعراجنامه،شانۆی ناووماڵ و فوتوحاتی یارانی پێغمبه‌ر)به دیاری ماوه‌ته وه. مهلاموستهفای سه‌فوه‌تی کاتێک که ته‌مه‌نی 59ساڵان بووه له (1383)دا له ژیان ماڵئاوای ئه‌کات.
شێعره‌ی (شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی)وه‌رگێراوی سه‌فوه‌ت:
له ده‌ردا بێ به‌بی په‌رده وه‌ره کاشانهیی ئێمه
که‌سی تێدا نییه، وێردت نه‌بێ خۆ خانه‌یی ئێمه
ئه‌گه‌ر ته‌شریفت بێته سهرگڵی وێرانه‌یی ئێمه
ئه‌بینی نوقمی خوێناوێ جگه‌ر بووخانهیی ئێمه
مهڵیکی باغه‌که‌ی باڵام وکهوتووی دهێری وێرانه
نییه توانایی زنچیری دڵی دێوانه‌یی ئێمه
لهژێرگوریچهیی ته‌نگا به یه کتای خۆم ئه‌ڵیم یاڕه‌ب
ئه‌تۆی هه‌ر ئاشنامان، تۆنه‌بی بێگانه‌یی ئێمه
سه‌رچاوه‌کان:
تاریخ مشاهیر کرد(بابامردوخ روحانی)
دایرهالمعارف کردی(سه‌دیق سه‌فی زاده بۆره‌که‌یی)
گولستانی سه‌عدی به کوردی(مهلاموستهفای سه‌فوه‌تی )
-------------------------------------.
*یان دێلێژهای قه‌ره‌داخی
+
نوشته شده در سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 2:32  توسط مه حموود
|