ژیان و ناسنامه و به سه رهاتی زانا و ناودارانی کورد

شیخ حه مه غریبی شیخ مارفى قازانقايه

ئـومێـد كاكه ڕه ش

 گه زیزه2009

پێـشه كى

شێخ حه مه غه ريب يه كێكه له و كه سانه ى كه له سه ره تاى ژيانيه وه تێكه ڵى له گه ڵ بنه ماڵه ى حه فيدا هه بووه و وه ك پـێشمه رگه و سه ركرده له سه رجه م شـۆرِش و رِاپـه رِينه كانى شێخ محمودى نه مردا به شداريكردووه ته نانه ت له كاتى برينداربوونى شێخدا له ده ربه ندى بازيان و گرتنىو دادگايى كردن و رِه وانه كردنى بۆ هيندستان (جزيره ى ئه ندامان) شێخ حه مه غه ريبى زاواى له گه ڵدا بووه و هه روه ك دووبراى ئاواره ى دوور له گه ل و نيشتيمان خزمه تى يه كتريان كردووه و بونه ته مايه ى دڵخـۆشى و دڵدانه وه ى يه كترى و پـاش رِزگاربوونيان هه ردووكيان پـێكه وه ئازاد كراون و گه رِاونه ته وه بـۆكوردستان و حوكمرِانيان كردووه شێخ مه ليكى كوردستان و شێخ حه مه غه ريب وه زيرى ناوخۆ ، پـاش نه مانى ئه و حكومه ته كوردىيه ئاواره بوونه ته وه و به يه كه وه ژيانيان له گوندو شاخه كانى كوردستان به سه ر بردووه ، شێخ حه مه غه ريب به بست له شێخى نه مر دوور نه كه وتۆته وه و و زوربه ى ژيان و به سه رهاته كانى له گه ڵ شێخى نه مردا ئاوێته بووه و گه رمىو ساردى له گه ڵدا چه شتوه . كه سه يرى لاپـه رِه كانى سه رده مى شێخى نه مر ده كه ين ته نها چه ند دێرِێكى له سه ر نوسراوه هه ر وه كو ئاماژه پـێكردنێك ئه ويش گيرانى له گه ڵ شێخى نه مردا له شه رِى ده ربه ندى بازيان و دادگايى كردنى و رِه وانه كردنى بـۆ هيندستان . پـاش ئه وه ش وه رگرتنى پــۆستى وه زيرى ناوخۆى حكومه ته كه ى شێخ مه حمودى نه مر. كه ئه وه ش ئه وه نده نييه تا تينوێتى خوێنه رى كورد بشكێنێ ته نانه ت باسى به خشنده ي و نان بده يى كه هه موو ئێواران شان به شانى ماڵى نه قيب و شێخى نه مر خواردنى بـۆ سه رجه م مه لاكانى مزگه وتى گه وره به مه نجه ڵى گه وره ده نارد كه س باسى نه كردووه ئه گه رچى پـاكيزه خانى بووكى دواى فاتمه خان ويستى ئه و خێره بكات . گۆرِانكارى به سه ر مزگه وتدا هات و كه وته ژێرده ستى ئه وقافه وه وه كو ده ڵێن ئه و كاره يان له رِێگه ى خودادا كردووه نه ك بـۆ ناو . من به هۆى پـاكيزه خانى خێزانى شێخ مارف و بووكى شێخ حه مه غه ريب و ياداشتێكى ده ستنوسى شێخ مارف ، پـاشان خوێندنه وه ى ئه و سه رچاوانه ى كه دياريم كردووه ئه م زانياريانه م له سه ر ئه و كه ڵه پـياوه ده ست كه وت كه بـۆ مێژوو ده ينوسم و به و هيوايه م كه كه مێك ئه مه ك و مافى ئه و ناودارو بنه ماڵه يه م دابێته وه كه ئه مرِـۆ ناوى ونه و وه كو پـێويست ناوى نه هاتووه . ئاوات به وه ده خوازم چه ند كه ڵه پـياوێكى وه كو كه ريم به گى هه مه وه ند و ماجد مسته فا و كه ريمى عه له كه و مسته فا پـاشاو چه نده ها ناودارى تر كه له و رِاپـه رِين و حكومرِانيه دا ناويان هاتووه به سه ر بكرێنه وه و مافى خۆيان پـێ بدرێته وه .



ژيان و به سه رهاتى شێخ حه مه غه ريب

شێخ حه مه غه ريب كورِى شێخ مارفى قازانقايه كورِى شێخ حه مه ئه مين كورِى شێخ حسين كورِى شێخ مه حمودى كڵێسه كورِى شێخ ئيسماعيل كه به پـيرى وليانى به ناوبانگه كورِى شێخ محه مه دى نۆدێ به پـشتاوپـشت ده چنه وه سه ر ساداتى به رزنجه . شێخ حه مه بچكـۆله كورِى (كاك احمد شێخ)كچى ( شێخ حه مه مين ) ى قازانقايه ى هێناوه به رِه چه ڵه ك ده بنه وه به خاڵوانى شێخ سه عيدى حه فيد و شێخ مسته فاى نه قيب و شێخ مارفى نه قيب . هاتوچـۆى نێوان ئه و بنه ماڵه يه زۆر به هێزو پـته و و خۆشبووه به تايبه تى ئه و سێ به رِێزه هاوينان چونه ته قازانقايه له لاى خاڵيان شێخ مارفى قازانقايه ماونه ته وه كه پـياوێكى زۆر رِووخۆشو خزم دـۆست و دڵفراوان و ميوانپـه روه ر بووه سات به سات پـه يوه ندى نێوان ئه و بنه ماڵ و خێزانه پـته وتر بووه و خۆشه ويستى و دۆستايه تيان زياتر بووه له يه كه وه نزيك بوون . له ئاكامى ئه و هات و چۆيه شێخ سه عيدى حه فيد –باوكى شێخ مه حمودى نه مر – زۆر شێخ حه مه غه ريبى خاڵۆزاى خۆشويستوه كه ده يزانى كورِێكى دڵسۆزو ئاين پـه روه رو نيشتمان پـه روه ر و خزم دۆسته . زيره ك و ورياو چاوكراوه يه ده توانرێت پـشتى پـێ ببه ستر ێ له كاتى ته نگانه و ناخۆشيدا (فاتمه خان) ى كچى كه كچه گه وره كه يه تى ده دات به شێخ حه مه غه ريب كه كچێك و دوو كورِيان هه بووه ( حه لاوه خان و شێخ تاليب و شێخ مارف) ئيتر شێخ حه مه غه ريب ده بێته جێي متمانه و كه سێكى خۆشه ويست لاى شێخ سه عيد . ( پـاشان شێخ مارفى كورِى له ده ستنوسێكى خۆيدا كه له 3/12/1961 له ژێر ناوى (چيم به سه رهات) ده فته رێكى (30) لاپـه ره ى نوسيوه به رِێنوسى كۆن وبه وشه ى عه ره بى كه زۆر تێكه ڵه . هه رچۆنێك بوو له گه ڵيا خه ريك بووم پـشت به ستن به سه رچاوه كان به تايبتى (3) به رگى (چيم دى) ئه حمه د خواجه دوو به رگى ياداشتى مامۆستا رِه فيق حيلمى توانيم ئه م باسه ى له سه ر ده ربهێنم هه ر به شێوه ى ياداشته كه ده ينوسم و ئاماژه به گۆرِين و زياده كان ده كه م له ناو كه وانه كاندا . من له دايكبوى ساڵى (1910) زاينيم له گوندى (زه ردياوا) ى قه ره داغ هاتومه ته دنياوه ئه وساڵه باوكم به رِێوه به رى ناحيه ى قه ره داخ بووه . له ساڵى (1917) دا به فرێكى زۆر له پـێنجوين بارى بوو زستان بوو ماڵمان له وێبوو نامه يه ك هات عائشه خان خێزانى خاڵى گه وره م شێخ مه حمود كورِى بووه (شێخ له تيف) به و زستانه بوو به ته قه ى خۆشىو به زم و ئاهه نگ . هه ر له و ساڵه دابوو سوپـاى رووس هێرشى كردبووه سه ر ( بانه ) خوالێخۆشبوو شێخى نه مر له گه ڵ ژماره يه كى زۆر له دانيشتوانى شارى سلێماني به رهه ڵستيان كردبوو شه رِێكى گه وره به رپـابوو به هاربوو رووسه كان سوارێكى زۆريان له قه فقاسياوه هێنابوو له دوو قـۆله وه هێرشيان كرد . به شێكيان لاى پـێنجوينه وه ئه يانويست هێرش بكه نه سه ر قه لاَى بێستان كه سرييه كى سه ربازى توركى تێدا به جێمابوو كه پـێيان ده گوت (پـرِاكنده ) . ئه و كاته باوكم به رێوه به رى ناحيه بوو پـه يوه ندى باشى هه بوو له گه ڵ موجاهدين (150 - 200) تفه نگچى گه يانده قه لاَكه ى بێستان , پـێش ئه وه ى سوارى قه فقاس بگات . ئه مان توانيان ده ورو به رى قه لاَكه بگرن و نزيكه ى 10 سه عات شه رِو به رگرى به رامبه ر سوپـاى رووس . زيانێكى زۆريان لێدان و ناچاريان كردن له نيوه شه ودا بگه رِێنه وه . پـاشان هێزى سه ربازگه ى تورك رِه وانه ى سلێمانى كرانه وه (مامۆستا ئه حمه د خواجه له م رِوانگه يه وه ده ڵێت : ئه وه ى له گه ڵ خۆىبوو روو به پـێنجوين رـۆيشتن له پـله ى يه كه مدا عه شايه رى جاف بوو, له گه ڵ سمايل عوزه يرى و شێخان وه له پـشده ر مه نگور , بڵباس , ئاكويش بۆ سه رده شت پـاش كوشتارێكى ناديده له هه ردوولا رِووسه كان كشانه وه بـۆ ناو ئێران . وه مامۆستا رِه فيق حيلمى ده ڵێت (له ده ورى پـێنجويندا شێخ مه حمود ئازايى خۆى نواندبوو, رووسه كانى له سنوورى عێراق دوور خستبوه وه و كردبوونى به ديوى ئێراندا . ئه و دوو نوسه ره به رِێزه هيچيان ناوى شێخ حه مه غه ريبيان نه هێناوه ته نانه ت له پـاداشتى ئه و سه ركه وتنه ى شێخ حه مه غه ريب له پـێنجوين كه بووه جێى رِه زامه ندى توركه كان كرديان به قائيمقامى شارباژێرِ له (1917 – 1919) . ته نانه ت ئه حمه د خواجه له لاپـه ره (13) ده گه رِێته وه سه ر شه رِه كه و ده ڵێت (جه نگى كوردو رِووس دامه زرا ,به رامبه ر به هه ڵمه ت و دلێريان به ناچارى رووسه كان پـێنجوينيان به جێ هێشت ). هه ر له و كاته دا به خێزانه وه كه وتينه رِێ به رِێگاى ناڵپـارِێزه وه . له يادمه به سترابووم به پـشت ماممه وه (سه يد ئه حمد) خه به رم بووه وه لێم پـرسى مامه ئه وه بـۆكوێ ده چين ؟ فه رمووى رِۆڵه ئه رِۆينه وه بۆسلێمانى. (كه گه يشتينه وه شارى سلێمانى نه ماينه وه خێزان و خزمان هه موو له داريكه لى كۆبوينه وه , پـاش ماوه يه كى باش ماڵمان چووه سيته ك كه ئه وكاته مه ڵبه ندى قه زاى شارباژێر بوو كه باوكم كرابوو به قائيمقام دوو ساڵ كارى قائيمقامى كرد له ساڵى (1917- 1919) . له مانگى حوزه يرانى ئه و ساڵه دا ئێمه له سيته ك بوين له و ساڵه دا شه رِى ده ربه ندى بازيان له گه ڵ ئينگليزه كان به رپـابوو له سه ر داواى خوالێخۆشبوو شێخى نه مر باوكم به دوو بارو دوو ولاَخه وه من و دايكمى رِه وانه ى ماڵى باپـيرم كرد له سلێمانى خۆى گه يانده سه را و هه رچى به ڵگه و نوسراو و شتومه كى گرنگى ئينگليزه كان بوو له گۆرِه پـانى سه رادا كۆيكردنه وه و فه رمانىدا نه وتيان پـێدا كردن و سوتانياندن . پـاشان له گه ڵ (150) سواردا رِويكرده ده ربه ندى بازيان و رِاسته وخۆ له گه ڵ شێخى نه مردابوو . ئينگليزه كان زانيويانه ناتوانن پـێشبكه ون دوو (ليواو مه شات) له گه ڵ تۆپـێكى زۆريان له ده ورى موسڵه وه هێناوه ته ناوچه ى ده ربه ندى بازيان ,شه وى يه كه م تۆپـبارانى ده ربه نديان كردووه به تايبه تى پـشتى شه رِه كه بـۆ دروستكردنى سه رلێشێواندن له ناو هێزى سواره دا. هه ر كه بـۆردومانى تۆپـ ده ست پـێده كات ته قه ده كه وێته ناو ولاَخى سواره كانه وه . زوربه يان ده ستبه جێجێگاكانيان به جێده هێڵن و دواى ولاَخه كانيان ده كه ون ئه مه ده بێته هۆى لاواز بوونى جه بهه كه و شكاندنى شه رِكه رانى كورد. ژماره يكى زۆريان لێ شه هيد ده بێ و زۆريشيان لێ به ند ئه كرێت ئه وه ى كه ده مێنێته وه بلاَوه ى لێ ده كه ن , له شه هيده كان ( حاجى سه يد حه سه ن) مامى شێخى نه مر له گه ڵ ژماره يه ك له خزمانى به رزنجه و قه ره داغ و بازيان و هۆزى جافه رِه شكه له وانه ى كه به ئه سيرى گيران شێخى نه مر خۆىو شێخ حه مه غه ريبى خاڵۆزاى باوكى. ئه م دووانه له ناو ئه سيره كاندا رِاگيرابوون (موشيرى حه مه ى سلێمان ) ئه يان ناسێته وه و هه ر ئه و رِۆژه رِه وانه ى به غدا ئه كرێن . (به ته نيشتيه وه تاهير ئه فه ندىو سه يد ئه حمه دى مامى كوژران ,له سه ر پـه يامى موشير ئاغا به بريندارى شێخ مه حمود له گه ڵ شێخ حه مه غه ريب به يه خسير گيران وه بران بـۆ به غداد – چيم دى ل 48) . (48 كه س كوژران و ژماره يه كى زۆر بريندار له وناوه كه وتبوون, ئه وانه ى كه به ديل گيران 170 كه سێك ئه بوون (حاجى سه يد حه سه ن) ى مامى شێخ مه حمود و تايه رى فه رخه _ تاهير ئه فه ندى به رێوه به رى پــۆليسى شێخ مه حمود له ناو كوژراوه كاندا بوون – ئينگليزه كان ديسانه وه به هۆى موشير ئاغاوه شێخ مه حموديان ناسيه وه – ياداشت (1) ل 126 ره فيق حلمى ) له به ر ئه وه ى شێخ مه حمود بريندار بوو شێخ حه مه غه ريبيش به قۆناغه تفه نگ له كاكيله يان دابوو دانه كانيان شكاندبوو رِه وانه ى نه خۆشخانه كران . دواى (10 – 15 ) رِـۆژ ده ريان ئه هێنن و ورده ورده شاهيدى سلێمانى و ده ره وه ى كه خوالێخۆشبوو رِفيق حيلمى ناويان ناهێنێ ئه گه نه به غداد ( مامۆستا رِه فيق حلمى له ل (523) ياداشته كه يدا ناوى هێناون ده بێت شێخ مارف به رچاوى نه كه وتبێ – ئومێد ) دادگاى ده ست پـێده كات له به رده م دادگاى عورفى سه ربازيدا شايه ته كانى سلێمانى (گرينهاوس) ئه يانبات بـۆ به غداد كه ئه مانه بوون (عيزه ت به گى وه سمان پـاشا / حاجى مه لا سه عيد كه ركوكى زاده / عه ونى گورون ئه فه ندى / فايق به گى مارف به گ / شێخ نه جيبى قه ره داغى – له به غداش له كورده كان (ميرزا فه ره جى حاجى شه ريف / هه ندێ له بازرگانه گه وره كانى تريش) . (ديوانى عورفى شێخ مه حمودى موحاكه مه كرد و حوكميدا به خنكاندنى له سلێمانيه وه به ناوى شايه ت تاقمێك له پـياوه ناسراوه كان رِێكخرابوو به زۆر يا به خواهش له م موحاكه مه يه دا حازربوون ئه مانه كه له گه ڵ ( كه پـته ن بـۆند) ى حاكمى سياسى چه مچه ماڵ نێرابوونه به غدا ناوه كانيان له خواره وه يه (حاجى مه لا سه عيد كه ركوكى/ عيزه ت به گى وه سمان پـاشا / شێخ نه جيبى قه ره داغى/ عه ونى ئه فه ندى/ئه حمه د به گى قادر پـاشا / حاجى ئه حمه د به گى قادر پـاشا / حاجى ئاغاى حه سه ن ئاغا / ميرزا فه ره جى حاجگى شه ريف – ياداشت به رگى (1) . ره فيق حيلمى ته نانه ت مامۆستا ئه حمه د خواجه ش جارێكى تر ئه و ناوانه ى دوباره كردۆته وه . ئه وه ى تا ئێستا باس نه كراوه شێخ مارف ده ڵێت : نه ك هه ر له سلێمانيه وه شاهيدو زۆركه س ئاماده بوون به ڵكو له شارى كه ركوك و هه ولێريشه وه براون بۆ دادگاى عورفى . يه كه مجار حوكمى له سێداره داني هه ردووكيان ده رچوو له كاتى ئاگادار كردنيان له لايه ن (ميجر گرينهاوس ) موسته شارى سياسى ميجرسۆن خوالێخۆشبوو شێخى نه مر توورِه ئه بێ و كلاَو و جامانه كه ى لول ئه كات و ده يكێشێت به سه ر سنگى گرينهاوس دا و ئه فه رمووێ زاڵم ئێوه مافى دادگايى كردنى ئێمه تان نيه لێره دا گرينهاوس كلاَو و جامانه كه ى هه ڵئه گرێته وه و ئه يبات بۆ حاكمى سياسى گشتىو بۆى ئه گێرێته وه . ئه ويش ده يگه يه نێته حكومه تى به ريتانيا . له ئه نجامى ئه و تورِبوونه به و شێوه شێرانه يه حكومه كه يان ئه گۆرِێت شێخى نه مر به (10)ساڵ به ند و شێخ حه مه غه ريب به (5)ساڵ و (20) بيست هه زار روپـيه غه رامه ،چونكه دان به وه دا ئه نێت كه وا فه رمانى سوتاندنى پـاشماوه كانى ئه وانى داوه له گۆرِه پـانى سه راى سلێمانى , دادگايى كردنى شێخ مه حمودو شێخ حه مه غه ريب له به غدا (ديوانى عورفى)له 25/7/1919 له به ر ئه مه له نده ن پـه نجه ى بۆ حوكمه كه ى ديوانى عه سكه رى درێژ كرد له وه ى پـێشه وه گۆرِى به به ندى (10) ساڵ دواى ئه وه له گه ڵ شێخ حه مه غه ريبى زاوايدا نارديانه جزيره ى ئه ندامان – ياداشت (1) ره فيق حلمى ) دواى ئه وه ئينگليزه كان سلێمانيان گرته وه (ميجر ئه دمۆنز) دێته سلێمانى يه كه م قه زا كه سه ردانى كرد . سيته ك ئه بێت كه له و كاته دا مه ڵبه ندى شه هربازارِ ده بێت . فه رمان ده رئه كات هه رچى نوسراوه چاپـه مه نيه كانه له گه ڵ نوسراوه رِه سميه كاندا كه له ناو قه زاكه دا هه يه هه موويان بسوتێنن و سه رجه م كه لوپـه لى ناو ماڵى شێخ حه مه غه ريب زه وت بكه ن كه پـرِبوو له فه رشى نايابى ئێرانى و توحفياتى زۆر ناياب و به نرخ. ميجر ئه دمۆنز زۆر قينى له شێخ حه مه غه ريب بوو ده يزانى دڵسۆزو خۆشه ويستى شێخى نه مره ده گه رِا به دواى هه لێكدا كه زيانى پـێ بگه يه نێت به ڵگه ش ئه وه بوو كه فايله كه ى هێناو چى نوسراوو خزمه تى هه بوو هه مووى سوتاند و دراند ته نها دوو نوسراوى له فايله كه دا هێشته وه يه كه م فه رمانى دامه زراندنى به مه ئمور گومرگى سلێمانى له گه ڵ فه رمانى دووه م كه كراوه به به رِێوه به رى ناحيه ى قه ره داغ له به ر نه مانى به ڵگه ى رِه سمى باوكم خانه نشين نه كراو له سه ر ده رامه تى خۆى ئه ژيا . به بيره وه رى من باوكم له م ناحيانه دا به رِێوه به ر بووه ( مه رگه ,سورداش, سه رچنار,قه ره داغ , پـێنجوين) . له حوكمدارى شێخى نه مردا شێخ حه مه غه ريب هه م خاڵۆزاو هه م زاوا و هه م تا دواساتى ژيانى له گه ڵيدا يه ك دڵ و يه ك بوون كرا به وه زيرى ناوخۆ و به ته واوى بووه پـشتيوانى شێخى نه مرله كاتي گه رِانه وه يدا . له لايه ن حاكمى پـێشوى سلێمانى ميجر گوڵد سميت وه له به غداوه ئه م ته له گرافه بۆ شێخ عه بدولكه ريم نوسراوه . بۆ جه نابى شێخ عه بدولكه ريم له كفرى , رۆژى چوار شه ممه 13/ ئه يلول ئه مڕۆ شێخ مه حمود و شێخ محه مه د غه ريب ئه گه نه به غداد . ئه ولين فرسه ت بۆ كفرى حه ره كات ئه كه ن به ڵام بۆ به عزێ ئيش له پـێش بزوتندا لازمه مه ندوبى سامى مشاوه ره ى له گه ڵ بكات . هه تا خه به رى ترتان بۆ ئه نێرم انتزارتان له كفرى پـێويسته . هه ر وه ختێك شێخ مه حمود بۆ كفرى حه ره كه ت ئه كات خه به رتان بۆ ئه نێرم . – ل (100) ( چيم دي به رگي يه كه م )
پـشت به خوا
فه رمانى حكومدارى
رۆژى 19/ صفر/1341
10/تشرين يه كه م /1922
له پـايته ختى كوردستان شارى سلێمانى , محمود كورى سه عيده وه بۆ به جێ هێنانى كاروبارى گه ل و حكومه ت ئه م ناوانه ى له خواره و نوسراون پـه سه ند كران . به رِه ئيس و به رِێوه به ر دانران
محمود
حكمدارى كوردستان
ره ئيسى وه زيران و سپـاه سالار   عبد القادر سعيد   .1.
وه زيرى داخليه   شێخ محه مه د غه ريب   .2.
وه زيرى معارف   ميرليوا مصطفى پـاشا   .3.
وه زيرى ماليه   عبدالكريم عه له كه   .4.
وه زيرى شرع و عدل   شێخ على ئه فه ندى قه ره داغى   .5.
وه زيرى گومرك   احمد به گى فتاح به گ   .6.
وه زيرى امنيت عمومى   سيد احمد برزنجى   .7.
مفتشى عام   ميرليوا صديق پـاشا   .8.
وه زيرى نافعه   حه مه ئاغا   .9.
     

( چيم دى – ئه حمه د خواجه به رگى (1) ل (116) ) ميجه ر ئه دمۆنس ته نها موڵكىگواستراوه ى شێخ حه مه غه ريبى داگير نه كرد به ڵكو هه رچى موڵكى كشتوكاڵى هه بوو له دێى (قازانقايه ) و (وليان) ده ستيان به سه ردا گرت. دێى قازانقايه به ناوبانگه به توتنى چاكى نمره يه ك كه بازرگانى باشى پـێوه ده كرا و به روبومى كشتوكاڵى رِه زو باخێكى باشمان هه بوو له مه ڵبه ندى قه ره داغ و ئاوايى (پۆلدر)له گه ڵ سێ يه كى دێى يه خى ماڵيش به موڵكى ئێمه بوون له كاتى وه رگرتنى به رهه مى توتن له به رِێوه به رايه تى گومرگدا (120- 150) فه رده توتنى نمره يه كه م و دووه م ده پـشكێنرا جگه له به روبوومه كشتوكاڵيه كان . له به ر ئه وه ى شێخ حه مه غه ريب له شێخى نه مر جودا نه ده بووه وه به ته نگ موڵك و ماڵه وه نه ده هات هه رچيه كى هه بوو له به شى خۆىو خێزانى هه مووى ده دا به چه ك و ولاَخ بۆ پـێشمه رگه كان هه تا ئه و كاته ى حكومه ت ده ستى به سه ردا گرتن به تايبه تى دواى ئه وه ى كه به ندكرا له ده ربه ندى بازيان . جارى دووه م له ساڵى (1925) له سه ر داواى شێخى نه مر كه ئينگليز داواى كردبوو بێته وه بۆ سلێمانى و وتو وێژى له گه ڵدا ده كه ن و ده توانێت به شدارى هه ڵبژاردن بكات و له سايه ى نه ته وه يه كگرتوه كاندا داخوازيه كانيان بهێننه دى . شێخ خۆى نه هات و شێخ حه مه غه ريبى نارد به (80) سواره وه له ماڵى حه مه ى ئه ورِه حمان ئاغا داده به زن , ئينگليزه كان هه رزوو هه ستى پـێ ده كه ن , هه ر له گه ڵ هاتنيان بۆ سلێمانى چه كه كانيان له ماڵى حه مه ى ئه ورِه حمان ئاغا داده نێن ده ستبه جێ به رِێوه به رى پـۆليس (موراد به گ) ده گاته سه ريان و سه رجه م چه كه كانيان لێ وه رده گرن و ئينجا بۆيان ده ردكه وێت كه ئه ويش پـلانێك بوو بۆ به ده ست سه ردا كردنى شێخى نه مر تا له ژێر چاودێرى خۆياندابێت له سلێمانى . له ئه نجاميشدا هه ڵبژاردن وا ده رنه چوو هه ر له پـێشه وه له ناو خۆياندا كاريان بۆ كردبوو بۆ هه ندێ كه سايه تى سلێمانى . به لاَم جێي سه رسورِمان بوو ئێمه له سه ر برِيارى حكومه ت هاتبوينه وه بۆ به شدارى كردنه وه و هێور كردنه وه ى بارو زروف . بۆچى وازوو چه ك كراين . ده بێت ئه وه ش باس بكه م كه ئه و رِۆژه له بنارى زرِگوێزه وه هاتينه ناوشار , زياد له (30) كه سى سواره كه له گه ڵمان بوون خه ڵكى قه ره داغ و ده ورو به رى شار مۆڵه تيان وه رگرت و به ره و ماڵى خۆيان چوون و بلاَوه يان لێكرد رۆژى دواى چه ك كردنمان حكومه ت ماڵه كه ى خۆمانى بۆ چۆڵكردين و به ته نها به بارگيريكه وه چوينه ماڵى خۆمان و سواره كانيش هه مان شه و بۆىده رچوون جگه له و چوار پـێنج كه سه كه چاو و قاوه يان لێده ناو خزمه تى ولاَخه كانى خۆيان و ئێمه شيان ده كرد كه ئه م خۆشه ويستانه بوون ( عه بدولى فه قێ محه مه د , فه ره جى ماينه رِه ش , مه جيدى سه عيد , سه عه زله ى زرِگوێزى , عه لى حاجى قاله چه نه ) ئه مانه هه موو خه ڵكى دێى قازانقايه بوون جگه له سه عه زله كه خه ڵكى زرِگوێز بوو رِه حمه تى خوا بۆ گيانى پـاكى هه موويان . زستانێكى سه خت ده ستى پـێكرد هه تا ناوه رِاستى شوبات . ده بوايه باوكم به يانىو ئێواره بچوايه ته لاى موراد به گ به رِێوه به رى پـۆليس بوونى خۆى ده رخستايه , ئه وسه رده مه ته نها موراد به گ به رِێوه به ر بوو. حه مزه به گ ياريده ده رى بوو وا ئه ناسران ياخود لێپـرسراوى پـۆليس بوون. له مارتى (1926) ئێواره يه كيان باوكم فه رمووى با گه شتێكى ده ره وه ى شار بكه ين له ده شتى ته ياره خانه (گه ره كى شۆرش) رِوومان كرده گه ره كى جووله كان (خه بات) پـاشان لاماندا بۆ سه ر رِێگاى كانى گۆمه له به رزيه كى لاى جوله كان كه سه ركه وتين ته ماشا ده كه م خوالێخۆشبوو فه ره جى سه عيد ئاغا ناسراو به فه ره جه لاڵ له گه ڵ (8-9) سواردا چاوه رِوانن . به دواى ئێمه دا هه موويان زه نگيان لێداو به چاره كێ گه يشتينه تانجه رۆ كه لافاو له گه ڵ گوندي ئاليشدا كردبووى به يه ك . له گه ڵ ئه وه شدا بێ دواكه وتن و دڵه رِاوكێ خوالێخۆشبوو فه ره ج پـێشكه وت منيش جله وم بۆ ئه سپـه شێي حه مه به گ به ره لاَ كرد به مه له ئاوه كه به سه لامه تى پـه رِينه وه و تاگوندي ( داراغا ) نه وه ستاين تا شێخ فه ره ج تووشى كێشه و گيرو گرفت و پـرسياو وه ڵام نه بێت ئه و شه وه له گوندى ( قه ڵا سوره )كه له سه ر رِێگاكه مان بوو ماينه وه . پـاشان گه يشتينه ( قازانقايه )و ته نها شه و تيايدا ده ماينه وه له بيرمه هه موو رۆژێك به يانيان پـێش هه تاو كه وتن گونده كه مان جێ ده هێشت و ده چوينه لاباڵى شاخى سه رگرمه له نزيك قازانقايه . جێگاى خۆشى دارستانى هه يه وه كو ( كانى بن , ئاوه كڵێسه , كانى سه رچنار ) ئه م شوێنانه بۆ خۆشترين و چاكترين هاوينه هه وار ده ست ئه ده ن . ئاوى ساردو ميوه ى باشيان هه يه لاپـاڵى سه رگرمه به شێوه يه كى گشتى پـێش ئه وه ى ياسا ده ورى نه مێنێت دارستان بوو پـرِ له گوێزو هه نجير و كێويله ى شيرين و جوانى هه بوو . نزيكه ى دوو هه فته به و جۆره ژيانمان به سه ر برد پـاشان ته ياره ى ئينگليز گه يشته سه ر قازانقايه و بۆردوومانى كرد, دوو مناڵ بريندار بوون و چه ند گاو مانگا پـێوه بوون . سێ جار قازانقايه بۆردومان كرا له جارى سێهه مداله زه ماني رِژێمي به عسدا كچێكى خوالێخۆشبو شێخ نورى برامى تێدا شه هيد بوو به ناوي سه يران خان پـاش ئه وه قازانقايه چۆڵكرا تا 1992 . دواى بوردومانه كه له شكرێكى زۆر كۆ بوه وه كه سواره بوون له خه ڵكى قه ره داغ و سه نگاو , كورِانى شێخ عه بدولقادرى گولله نه بر به سه رۆكايه تى كه ريم به گى فه تاح به گ . قه ره داغ رِزگار كرا بێ كوشتار و به رِێوه به رى ناحيه و سه رجه م فه رمانبه ره كان و پـۆليس به شه و خۆيان گه يانده شاري سلێمانى دواى قه ره داغ هێزه كه گواسترايه وه بۆ سه نگاو و ده يانووت نزيكه ى حه وسه د سوار ده بوون له و كاته دا فه رمانبه ره كانى ناحيه كه باره گاكانيان گواستبوه وه بۆ ئاوايى رِه بات لاى ئه شره ف ئاغا و عوبه يد ئاغا كه به شه و پـه لامار ئه دران پـاش شه رِێكى يه ك سه عاتى ئه شره ف ئاغاو ئه وانه ى له گه ڵيا بوون دايانه شاخى سه رگرمه و مه ركه زى ناحيه ئاگرى پـێوه نرا و به رِێوه به ر خۆي و كاتبه كه ى كه ( ره فعه ت ئه فه ندى )بوو . دۆزرانه وه له م شه رِه دا وه ك بيرم دێي شێخ كه ريمى شێخ عه بدولقادر باوكى حه مه رِه شيدو كاك ره زا ده ستى رِاستى به ر گولله كه وت و هه روه ها نه ريمان براى ئه مينى حه مه ى ئيمام ئه ويش گولله به ر ميزڵدانى كه وتبوو هه ر به و برينه كۆچى دواى كرد . دواى به ره نگار بونه وه هه ر هه مان شه و هێزه كه خۆى گه يانده پـشت دێي (سێولێ- ته خته س) ئه م شوێنه به دار به روو داپـۆشراوه ئاوێكى پـاكو خۆشى هه يه . هه ر هه مان رۆژ كاتبى ناحيه به بيانوى ئاوده سته وه رِايكرد . رِۆژى سێهه م شێخ حه مه غه ريب فه رمووى كه ريمى ئامۆزام پـێويستى به چاره سه ر هه يه . تۆش له گه ڵيدا برۆره وه و به رِێوه به رى ناحيه بكه ن به ديارى و بيبه ن بۆ خاڵت . هێشتا دنيا تاريك دانه هاتبوو به ره و دێى تيمارو شاره زوور كه وتينه رِێ له گه ڵ (20) سوارى هه ڵبژارده دا خۆمان گه يانده دێى خه رنووك نزيك ئاوايى شێخ فه ره جى يالاَن پـێ, بۆ به يانيه كه ى نانى نيوه رِۆمان لاى شێخ فه ره ج خوارد به ره و مه ريوان جولاَين . كاتێك گه يشتينه نزيك ئاوايى باشماخ وه لاَمى راِستمان وه رگرت و گه رِاينه وه بۆ شارى پـێنجوين بۆ خزمه تى شێخ , وه ك دێته خه ياڵم دواى (15) رۆژ به رِێوه به رى ناحيه كه پـياوێكى به ته مه ن و ده وڵمه ند بوو (200) ليره ى مه جيدى داو رِه وانه ى سلێمانى كرايه وه . بۆ شێخ كه ريمى شێخ عه بدولقادر له شلێرو ناوخوانه وه برينپـێچى ئه هلى بۆ هات بۆ چاره سه رى ده ستى چه ند رۆژێكى پـێچوبوو هيچيان بۆ نه كرابوو . له م كاته دا خێزانه كان له مه ريوان دابه ش بوبوون به سه ر ئه و دێهاتانه دا كه ئاغا و به گ و شێخى تێدا ئه ژيان زۆر پـياوانه خزمه تيان ده كردن و كارئاسانيان بۆ ئه كرا . ماڵى ئێمه به ر دێى باڵك كه وتين كه كه وتبوه نزيكى (80) كم دوور له پـێنجوين يه كێ له وانه ى له به ر ده ستى شێخدا بوو كاتبێ بوو به ناوى ئه حمه د خواجا ئه فه ندى بوو چومه لاى كه به شێخ بڵێت من ئه چمه وه لاى دايكم رۆژى دوايى سه ر له به يانى فه رمووى بچۆره وه لاى دايكت خۆم ئاگام لێت ئه بێت هه تا باوكت دێته وه له جێگاى خۆت نه جوڵێيت . نه چى بۆ رِاوه كه روێشك و باڵنده . خۆم سێ سوارى قازانقايه م له گه ڵ بوو دوو سوارى جافيشمان له گه ڵ هات . ( مامۆستا احمد خواجه چه ند جارێك له كتێبى چيم دى باسي شێخ حه مه غه ريبى كردووه ئه وه ته له لاپـه ره (144)دا ده ڵێت : پـاش ده دوانزه رۆژ منڤر السلگنه و ئه حمه د به گى باڵك و على خانى و له ژير هاتن بۆ پـێنجوين بريارياندا كه خێزانه كه له چۆرِو هه ورامانه وه بهێنرێن بۆ مه ريوان له لايه ن مه ليكه وه پـه سه ند كرا . جا به م پـێيه جێگا ديارىكراو گوێزرانه وه .
ئايشه خان دايكى شێخ له تيف بۆ وله ژێر .1.
بهيه خان دايكى شێخ ره ئوف وشێخ بابا على بۆ شێخه كوێره .2.
شێخ محه مه د غه ريب بۆ باڵك .3.
سه يد ئه حمه د بۆ سرۆوش .4.

شه و چوينه ماڵى شێخ له ئاوايى (وله ژێر) ئه و ساڵه شێخ له تيف ره حمه تى خواى لێبێت ته مه نى (7-8) ساڵ بوو له بيرمه پـلاَوى برنجى سه دريان بۆ لێناين و شێخ له تيف به جێي نه هێشتين له گه ل مه حمود ئه فه ندى قاله شۆقه مامۆستاى شێخ له تيف بوو . به يانى دواى چا خواردن به ره و دێى باڵك كه وتينه رِێ كه (30-40) كم ئه بوو به لاَم له به ر ئه وه ى كه يه كه م جاربوو له و رێگايه وه برۆين و شاره زا نه بووين عه سرێكى دره نگ گه يشتينه جێ له به ر ئه وه ى كه ديمن و ماوه يه ك بوو لێيان جودا بوو بومه وه له دايكم له باتى خۆشى و پـێكه نين زۆريان له وانه ى له ماڵه كه بوون له گه ڵ دايكم ده ستيان كرد به گريان زۆرى پـێ نه چوو باوكيشم هاته وه خوالێخۆشبوو شێخيش باره گاكه ى هاته (وله ژێر) و پـێنجوين وه كو باره گاى پـێشه وه مايه وه . زۆر جار (ماجد مسته فا) و هاورِێكانى هه ر له پـێنجوين ئه مانه وه جارجاره ش ئه چوين بۆ شارباژێرِ و ده وروبه رى سلێمانى بۆ پـه لاماردانى هێزى سوپـاى حكومه ت كه زوربه يان (ليفى) و پـۆليس و جاش بوون . ئه و ماوه يه هێزى حكومه ت ته نها له چوارتا هه بوو به لاَم كه شه و داده هات كونه مشكيان لێ ده بوو به سه را. چونكه زوو زوو به شه و ئه درانه به ر گولله جارێكيان خوالێخۆشبوو ماجد كه هێزى زۆرى له گه ڵدا بوو وه لاَم ئه نێرێ بۆ يه كێ له ئاغاكانى(.........) كه وا به يانى بۆ نيوه رۆكه ى ده چن بۆ ميواندارى به لاَم ئاغا گوێيان ناداتێو وه ڵامى ناداته وه خوالێخۆشبوو ئه م به سه رهاته ئه نوووسێ بۆ شێخى نه مر ئه ويش له وه لاَمدا بۆى ئه نوسێ (خۆت ئه زانى ئێمه بۆ ميلله ت ئه م ده وره ئه گێرِين به لاَم ميلله ت پـياوى واشى تێدا هه يه من مقابه له ى بێ عه قڵى وا ناكه م بۆ عه قڵ و زه كاى خۆت ته رك ئه كه م ) خوالێخۆشبوو ماجد بيرى خۆى داده نێ . كه به يانيان رِانه مه رى ئاوايى ده ر ئه چێ بۆ له وه رِ دوور له ئاوايى مه رِه كانى خه ڵكى دێيه كه جيا ئه كاته وه هه رچى رانى ئاغايه رِه وانه ى ده شتى پـێنجوينى ئه كات . ئينجا مه لاى گوند له گه ڵ چوار پـێنج رِيش سپـى ئه چنه خزمه ت شێخ ئه ويش له گه ڵيان رِێك ئه كه وێت كه زه كاتى سێ ساڵى بۆ پـێشمه رگه ى ئه وكاته لێ ده رئه كه ن ئه وانى تريان ئه داته وه كه بيبه نه وه بۆ ئاغا . وه كو له بيرمه به پـێى ئه وه ى كه هێزى ميرى كه بريتى بوون له پـياده و سواره ى سوپـاو پـۆليس و سه ربازى ليڤى ( به كرێكارى ميرى كه كورد وئاشورى بوون به سه ركردايه تى به كر سدقى ) چوارتا كه مه ركه زى قه زاكه بوو داگيركرا . دواى ئه وه ش شه رِێكى گه رم له (سه رسير) كه (5-6) كم له رۆژهه لاَتى چوارتايه رويدا له نێوان پـێشمه رگه و حكومه تدا كه زۆريان سواره بوون . ليڤێكى زۆريان كوشت و هه ندێكيش گيرا به به ندى . به لاَم له پـاش ئه وه ى كه هێز و چه ك و تۆپـى شاخيان پـێ گه يشت پـێشمه رگه كشايه وه هێزى ميرى به وه خۆيان گرت و ناوچه ى چوارتايان به هێز كرد و خۆيان گه رِانه وه بۆ سلێمانى . پـاش ئه وه ناوچه ى به ركێو و ده وروبه رى مايه وه و ناوچه كانى قه زاى شارباژێر هه ر به ده ست پـێشمه رگه وه بووه . مێژووه كه م له بير نيه به لاَم ئاشكرايه لام كه هێزێكى سه ربازى دواى شه رِى سه رسير به سه رۆكايه تى عه قيدێكىئينگليز گه يشته شاخى (تارير) كه ئه كه وێته سه روى رۆژهه لاَتى دێى (سه ركان) كه دێى شێخ عه ولى خوالێخۆشبوو بوو له وێدا هێزى پـێشمه رگه پـه لامارى ئه دا و دواى به ره نگار بوونه وه يه كى چاپـوكانه به ناچارى هێزى دوژمن ده وه ستێ . خوالێۆشبوو شێخى نه مر له وێ ئاماده ئه بێت و ئاگادارى ئه كه ن كه زابتێ له ئينگليزه كان كوژراوه به زووترين كات نامه يه كى كورت و رێك و پـێك ئه نوسێ بۆ سه رۆكى ئينگليزه كان .( ئێمه زۆر موته ئه سيفين كه خه ساره تان بووه به لاَم گولله زابت و غه ير زابت ناناسێ و به لاَى خۆتان له مل خۆتانايه ) . وه كو ده زانين ئه م سه رۆكه به پـله ى عه قيد بووه و شاره زاى شه رِى شاخ بووه و نوسيويه تى كه له سودان و ئه فريقا چه ند جارێ تووشى به ره نگار بونه وه بووم به لاَم شه رِى كورده كان له شه رِه كانى پـێشوو ناچێت ئه مان زۆر شارستانى ترو شه ريف ترن. ساڵى (1927) كه خوالێخۆشبوو له گه ڵ حكومه تى عێراقدا رێكه وت زۆرى شارباژێر و هه موو ناحيه ى پـێنجوينى حوكم ئه كرد كه باره گاى له پـێنجويندا هه بوو (1925-1926) دوو ته ياره ى ئينگليز هاتنه سه ر پـێنجوين دوو بۆمبيان فرِێدا زيانى نه بوو كه ته قه يان لێكرا يه كێكيان له ده شتى گڵگه دا كه وت مولازم (دێنى) و (عه ريف هێرس)ى تێدا بوو ماوه يه ك مانه وه شارستانيانه خزمه ت كران و له دوايدا ره وانه كرانه وه بۆ سلێمانى وێنه يان له گه ڵ شێخى نه مردا هه يه له پـێنجوين . وه كو بيستم ئه و وه خته كه چوبونه وه بۆ له نده ن دووسێ وتارى جوانيان نوسيبو له بابه ت شۆرشه كه ى شێخه وه و ئه و مامه ڵه مرۆڤانه يه ى له گه ڵيانا كرابوو له و ماوه يه دا كه مابوونه وه وه له به نديدا . مامۆستا ئه حمه د خواجه له لاپـه ره (124,125) دا ده ڵێت ( حكومه ت له جه نگى ليڤيه كه ى (گرێزه ) زۆر وره ى به ردا جار بوه ئاگر له پـێشه وه كه وته هه رِه شه , به لاَم بێسوود بوو به رِاى خێڵى جاف گه يشتنه دۆڵى شلێر . فرِۆكه پـه ى ده رپـه ى دێت و ئه سورِێته وه به رۆژ پـێنجوين چۆڵ ئه كرا. له پـشتى ئاوايى بووين دوو فرِۆكه هات و يه كسه ر يه كێكيان له كه ڵگه نيشته وه له و كاته دا سواره ى حه مه ى شێخ على گه يشتنه سه ريان و هه ردوو فرۆكه وانه كه يان گرت و هێنايانن بۆ باره گا , فرۆكه وانه كان (كه پـتان دێنى و هێرس ) له گه ڵ گه يشتنيان داواى شێخ مه حموديان كرد . هه ر له دووره وه ناسيان و وتيان ئێمه وێنه يمان بينيوه . ته نيا مسته فاى برام ئينگليزى ئه زانى و ماوه يه ك وتو وێژى له گه ڵ كردن و به سوارى ئێستر من بردمن بۆ وله ژێر) . ئه وه ى كه له يادمه ئه و ماوه يه كه باره گاى شێخ له پـێنجوين دا بوو جار جار من و شێخ ره ئوف له مه ريوانه وه ئه چوين بۆ پـێنجوين .(3-4) رێكه وتى ئه كرد له گه ڵ ماجد به گدا ئه چوين بۆ رِاو يان بۆلاى (نزاره ) و روو به شلێر يا بۆ (گۆڵى)و ده ورى (سيوه يل) چه ند رِۆژێك به رِاوه شكاره وه رِامان ئه بوارد . خۆشترين رِاو كه له بيرمه به توندى ماوه (كه وبواره ) ئه ويش كارێك بوو له پـشت دێى حه مه صالح به گ (گۆڵى بوو) له نه وه ى حه مه صالح به گ ئێسته مه حمود به گ دياره و به ناوبانگه كه ئێسته پـه يوه ندى به پـێشمه رگه وه كردووه . مه حمود به گ كورِي حه مه ئه مين به گ كورى حه مه ساڵح به گ كه هات و چۆى ئێران و عێراقى ئه كرد پـياوێكى زاناو شارستانى بوو ديوه خانه كه ى هه ميشه گه رم و به ميوانبووه و له كاتى هێرشى ئينگليز و حكومه تى ئيميزياليزمى عێراقدا دڵسۆز و باوه رِپـێكراوى كورد و شێخى نه مر بوون. هه ركاتێ خێزاى شێخ و پـێشمه رگه كانى رِوويانكرده ناوچه ى ئه وان (3-4 )گونديان دانابوو بۆ دانيشتنى ماڵ و منداڵيان . ئه وه ى له يادمه له ساڵى (1925) دێى (پـاش به ردوو) و كه نده سوره كه له سه ر سنورى ئێرانه و زۆر جێگاى ديكه يان ته رخان كردبوو بۆ ئێمه . له و ماوه يه دا زۆر له سه رۆكه كانى كورد له هه مه وند و جاف و جافه ره شكه و ناوچه ى سورداش و ديهاتى سورداش و قه ره داغ و سه نگاو پـه يوه نديان كردبوو له هه موو لايه كه وه پـه لامارى پـۆليس و سه ربازيان ئه دا , له لايه ن كه ريمى فه تاح به گه وه هه روه ها له ناوچه ى رِانيه و كۆيسنجه ق و ره واندز چه ند مه ئمورێكى سياسى ئينگليز كوژران له ده ڤه رى بادينان و عه قره و دهۆك له مسه ر تا ئه وسه رى (له خانه قينه وه تا عه ماديه و زاخۆ واته له كوردستان له به ره نگار بوونه وه و شه رِدابوون له گه ڵ داگير كه رانى ئيمپـرياليزم و نۆكه ره كانياندا له و پـياوه خوێنه وارانه ى كه ناويان هه بوو بۆ سه رۆكايه تىو هاندانى شۆرِش ئه مانه م له بيره له ناوچه ى سلێمانى تا رِه واندوز بۆ نمونه ئه حمه د به گى ساحێبقرِان , مامۆستا زێوه ر ,مامۆستاى گه وره و دامه زرێنه رى كۆمه ڵه ى هيوا خوالێخۆشبوو ره فيق حيلمى, ئه حمه دى ته قى ,ئه حمه دى نورى كه مه ئمور به ريد بوو له كۆيسنجه ق له و سه رده مه دا و پـاڵێوراو بوو بۆ قائيمقام له لايه ن خوالێخۆشبوو شێخه وه و زۆرى تر كه ناويان نايه ته وه بيرم . ساڵى (1927) هێشتا زستان ته واو نه بووبوو له كاتێكدا كه ئێمه واته كه سوكارى پـه يوه ندى داره كانى شۆرشى شێخى نه مر له مه ريوان دانيشتبوين ( مه حمود خانى هه ورامان ) به هێزێكى زۆره وه هێرشى هێنايه سه ر جێگا نشينى ( مه حمود خانى سێنان) نزيكه ى هه فته يه ك شه رِو پـێكدادان له نزيك كانى سێنان ده وامى كرد به ئه نجامى هه وڵدانى پـياوه ناسراوه كانى ده ورى شێخ توانيان كۆتايى به و شه ره ناله باره بهێنن و هێزه كه ى مه حمود خانى هه ورامان بكێشنه وه . به رِاستى ئه م باره ناخۆشه كاريكرده سه ر دانيشتوانى كانى سێنان و له كاتێكدا يارمه تيده رى رێكه وتن بوون له گه ڵ عێراقدا به شێوه يه كى دوور له رِاستى . دوو ليواى پـياده ى شاخى ئێرانيه كان گه يشتنه قه لاَى مه ريوان كه وه كو مه ركه زى قه زا وايه . له دوايدا زانرا كه مه حمودخانى سێ نان ,فه ره ج به گى براى به (200) تفه نگچيه وه له سنه وه پـێش ئه م دوو ليوايه كه وتون و له رِێگاى (گارانه وه ) بێ ته قه هاتنه مه ركه زى قه لاَى مه ريوان . لێره وه ئه گه رِێمه وه سه ر ئه و پـه يوه نديه ى له گه ڵ توركيادا هه بوو, ئه و دوو سێ ساڵه ى له وێ ماينه وه توركه كان يارمه تيان هه بوو يه ك له دواى يه ك پـزيشكيان ده هاتن , له ساڵى (1926) هاتن ناوى يه كه ميانم له بير ماوه (دوهم اورهان به گ) بوو له خزمه ت و گه رِان به سه ر دێهاته كانى نزيك باره گاى شێخه وه كه مو كوريان نه ده كرد . فه تاح ئه فه ندى ژنبراى شێخى نه مر واته خاڵى شێخ ره ئوف و بابا عه لى ده ورى هه بوو له و نێوانه دا . فه تاح كێور ناو ئه چوو بۆ سنورى توركياو جارێكيان فيشه كێكى زۆر له گه ڵ چه نده ها ده مانچه ى پـه رِه بيل و چه ند سه عاتێكى جوان و شيرى سه ربازى به هێستر بار كرابوون .گه يشته باره گاى شێخ له مه ريوان . له شير و سه عاته كان چه ند دانه يه كى به ناوى ئه و پـياوانه وه بوو كه به ره نگارى ئينگليزى داگيركه ريان كردبوو . باوكم سه عاتێكى جوان و شيرێكى به ركه وت كه ريم به گى فه تاح به گ , مه حمود خانى دزلى , ئه مانه و چه ند كه سێكى ديكه به ناو بۆيان هاتبوو ئه وانه ديارى كرابوون له لايه ن مسته فا كه ماله وه بۆيان نێردرابوو. ئينجا دێمه وه سه ر هه ڵوێستى گشتى شێخ و شۆرِش گێرِانى كه مه ريوان له و (3-4) ساڵه دا كه بنكه يه كى ئاسايش و هێمن بوو بۆيان گۆرا . وه كو ده ركه وت هه مان كات يارمه تى هه بوو بۆ رێكه وتنى شێخ له گه ڵ حكومه تى عێراق دا رِاسته درێژه پـێدانى ئه و جۆره هات و چۆيانه به ئێمه مانان كه هێشتا وردبووين نه ئه وترا . عه سر بوو ده مه و ئێواره هێواش هێواش ده ستكرا به خۆئاماده كردن و بار به ستن . تاريك داهات به كاروان رێگاوه كه وتينه رِێ به لاَم له م رۆژه دا سوارێكي زۆر له گه ڵ پـياده ى پـاسه وانى تايبه تى شێخ كه سه د كه سێك ئه بوون به ره و رِووى هه ورامان . رِێگاى كاروان ده دوانزه كاتژمێرێكى ئه برد تا له ترس و پـێگه يشتنى سه ربازى ئێرانى ده ربچين چونكه برِياريان دابوو كه له مه ريوان له گه ڵ سه ربازى ئێرانى شه رِ رِو نه داو نه بێت به به ڵگه بۆ ئێرانيه كان گونده كانى مه ريوان وێران بكه ن و زيانێكى زۆر له ماڵ وگيانى ئه و خه ڵكه بده ن و له نێوانماندا كوشتار هه بێت . دو به دواى ئێمه ش سه ربازى ئێران كه بريتي بوون له دوو ليواى شاخى له مه ركه زى مه ريوانه وه كه (قه لاَ) ئه گرێته وه سۆراغى پـياده رِه وييان ئه كرد بۆ ئه وه ى له كاتى كشانه وه ياندا بگه نه سه ر كاروانه كانيان و پـێش و پـاشيان لێبگرن . ئێمه ش له گه ڵ خوالێخۆشبوو شێخ ره ئوفى شێخى نه مردا (8) سوارمان له گه ڵ بوو له ناوه رِاستا ئه رِۆيشتين كه وانه يه كى دوور و درێژ هه تا به يانى هه تاو كه وت به ديوى هه وراماندا ده هاتينه خواره وه . گزنگى هه تاوى وابوو پـێشه كى كاروانه كه بريتى بوو له سواره ى هه مه وه ند و هه ورامى و له نزيك ئاوابووندا پـشويان دابوو . زوربه ى جه نگاوه ره كان ئه وه ى خه وى لێكه وتبوو ئه وى ولاَخى ئه له وه رِاند بێئاگا بوون ئێمه ش له گه ڵ شێخ ره ئوف دا له دوور ێكه وه دابه زين كه ئێمه ش له گه ڵ ولاَخه كانماندا پـشويه ك بده ين . جارجاره چاوم ئه چووه خه و به لاَم ئه سپـه كه م زۆر ئه جولاَيه وه سه رى هه ڵئه برِىو خه به رم ئه بوه وه . جارێكيان به رێكه وت له سه ر به رزى شاخه كه ى به رامبه رمان ته ماشام كرد وه كو ئاژه ڵى ورد له سه ر شاخ بێت و دێن بۆ ئێمه . كه چاوم وڵى باش ته ماشام كرد بينيم مرۆڤن ده ست به جێ له جێي خۆمه وه روو تفه نگه كه م دوا به دواى يه كدا چه ند فيشه كێكم ته قاند و هاوارم كرد كه سه ربازه كانن ئيتر ئه وانه ى كه له پـێشه وه بوون هه مه وه نده كان بوون ده رچوون و له رێگاكه وه رِوو به رِووى سه ربازه كان به رِاكردن رۆيشتن . شاخه كه گه وره و دارستانێكى چرِ بوو , سه ربازه كان وه لآمى ته قه كانيان نه دايه وه و له جێگاى خۆيان نه جولاَن . تا كشانه وه ى كاروانه كه مان ته واو بوو له گه ڵ ئه وه شدا پـێش گه يشتنه گوندى (وه يسه ) هێزێكى پـياده ى حه مه ره شيد خان وه يسه ش گه يشتنه سه ر شاخ . حه مه ره شيد خانيش هه رچه نده سه ر به مه ريوانيه كان بوو به لاَم بێلايه ن بوو لايه نگرى شێخى نه مر بوو . ئه و رِۆژه ئاوايى وه يسه و ديوه خانى حه مه رِه شيد خان ميواندارێكى گه رميان كردين وه هه ر ئه و رۆژه كۆمه ڵێك هه ڵبژێردرا . له پـياوه ناسراوه كان چونه (هه رزنجار) كه ماوه ى يه ك كاتژمێر له وێوه دوور بوو به پـاڵ شاخى هه ورامانى دزليه وه بو هه رزنجار جێگاى هه وارێكى زۆر گونجاو بوو . دارستان , ئاوى سارد , پـێش ده مى ده شتاييه كى فراوان بوو دووسێ رِێگاى لێ ئه بوه وه بۆ ده ورى پـێنجوين و شاره زور. ماوه يه كى زۆرى پـێ نه چوو له وێوه له گه ڵ (شێخ ره ئوف) ى خوالێخۆشبوو دا بابا عه لى كه به هاورِێيه تى ماجد ه وه له رِێگاى پـێنجوينه وه رِه وانه كران بۆ سلێمانى , له سلێمانيه وه ئه و ئه چوو بۆ به غداد ئه حمه د (ئه حمه د سه برى براى عه ول . ئه م ئه حمه د خواجه ئه فه ندى نيه ) مرۆڤێكى خوێنده وار و به رِه وشت خوێندنى سه ره تايى له ئه سكه نده ريه ته واو كردووه ) له به غدا له گه ره كى فه زڵ خانوى بۆ گيرا و له خوێندنگاى (ته قيچى) ى ئه هلى وه رگيرا . له سه ره تاى مانگى مايس ى (1927) پـه ى ده ر پـه ى خێزانيش ده گه رِايه وه بۆ سلێمانى و خوالێخۆشبوو شێخ له گه ڵ باوكم له گوندى پـيران مانه وه پـاشان گه رِانه وه بۆ سه ر ئه و
ماڵو موڵكه ى كه له قازانقايه هه يان بوو تا 26/4/1961 كۆچى دواى كردوه


ئـومێـد كاكه ڕه ش(http://kurdi-jasana.com/person/gharib.html)

+ نوشته شده در  شنبه بیست و یکم آذر 1388ساعت 14:51  توسط مه حموود   |