ئه م  رۆژی ساڵی تازه یه نه ورۆزه هاته وه

جه ژنێکی ،کۆنی کورده و به خۆشی و به هاته وه

چه ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه بێ په ست بوو تاکوو پار

هه ر خوێنی لاوه کان بوو،گوڵی ئاڵی نه وبه هار

ئه و ره نگه سووره بوو که له ئاسۆی بڵندی کورد

مژده ی به یانی بۆگه لی دوور و نزیک ئه برد

نه ورۆز بوو ،ئاگرێکی وه های خسته جه رگه وه

لاوان به عه شق ،ئه چوون به ره و پیری مه رگه وه

ئه وه روژهه ڵات ،له به نده نی به رزی وڵاته وه

خوێنی شه هیده ره نگی شه فه ق شه وق ئه داته وه

 تا ئێستا رووی نه داوه له تاریخی میلله تا

قه ڵغانی گووله سنگی کچان بێ له هه ڵمتا

پێی ناوێ،بۆشه هیدی وه ته ن شیوه ن گرین

نامرن ئه وانه ی له دڵی میلله تا ئه ژین