گه زیزه         شێر کو بێکه س :

له دوای خنکانی حه ڵه بچه                     

سکاڵاییکی درێژم ....

نووسی بو خوا

به ر له خه ڵکی بو دره ختێکم خوێنده وه

دره خت گریا

له په ناوه  باڵنده یه کی پۆسته چی وتی باشه

کێ بۆت ده با ؟

گه ر به ته مای منی بیبه م

من ناگه مه عه رشی خوا.

بۆشه و دره نگ

فریشته ی ره ش پۆشی شێعرم

وتی : تو هیچ خه مت نه بێ

من بۆت ئه به م ، هه تا سه رێ

تا که شکه ڵان

به ڵام به ڵێنت نا مێ

خوی نامه که م لێ وه رگرێ

خو ده یزانی خودای گه وره کێ ئه یبینێ

وتم سپاس ، تو هه ڵفره

فریشته ی ئیلهام هه ڵفری و

له گه ڵ خوێا سکاڵای برد

روژی دوای که هاته وه

سکرتێری پله  چواری نووسینگه ی خوا

"عوبێد"ناوێ

هه ر له سه ر هه مان سکاڵا له دامێنا

به عه ره بی بوی نووسیبوم

گه وجه !!!!

بیکه به عه ره بی که س لێره کوردی نازانێ و

نایبه ین بو خوا