1)

ئه ی ئه وینی

ده ورانی لاویم و مناڵیم

ئه ی هاوده ردی

     ئازارو و که سه رو تاڵیم

..پێغمبه ری ئازادی و  

                  سه ربه ستیم   ..

 هان ده ری شۆرشگێری و

              نیشتمان په روه ری و

      گریلایی و راستیم

            مامۆستا و پسپۆری..

                        کرچ و کاڵیم

ئه ت زانی؟

نه  تۆئاگادار نه بووی!

که من هه زاران هه زار جار

خۆم له باخه ڵی خه یاڵاوی تۆ

مات ئه کردو..

حه ز و هیواو خۆزگه کانم

با ڵیان ئه گرد و

ئه بوون به هۆی سه ر مه ستیم

ئه مجاره بوو

په ره ی ئه ستاند

مه جنوونی و ئه وداڵیم

ئای ...

بۆده مێک پشوودانم

له ژیانم

ئه ت زانی؟

نه  تۆئاگادار نه بووی!

ئه و جه سته یه ی

که تێکه ڵیه تی ژان و

     ده رد و 

            وه ند

چه ن به تاسه ی..

زاجلانه یه کی دایک بوونه!

نه نه  نه ت ئه زانی

ئاگادار نه بووی ..!  

           "له وه ند"

که منی دایک مردوی هه تیوو

چه ن چاوه روانم

مه سیحێک یان بانۆکێک

ده رگای بێ که سیم له سه رلاباو

روون کاته وه ژوورو

          هۆده و

                  ماڵی ته نیایی و خودای و خاڵیم

2)

ها "میرزا"

تکایه بچۆ نامه که ی  پیری "شێخ شه مزیننان "

بۆ"ناسره دینی قه جه ر"ته واو که 

شپرێو مه به

ده ستت نا له رزێ،

ئا.."وه فایی" مه ترسێ

چاوو مه گێرێ بۆ په رژین و

     حه سار و 

          حه وشه که ی ئه و دیوو

زۆرله مێژه شیرین له قه ندیله و

ئیتر ته شی نارێسێ

 

3)

خۆزگا

منیش ته نیا بوجارێک

وه ک "مریه م "

له که نار و  رووبارێک 

له گه ڵ خوا

بۆچه ند چرکه بمبایێ دیدارێک

نه بۆکه یف و خۆشی و خه وتن

                      ..بۆئا خا فتن

ئه ی خوای "قهار"ی "علیم"ی "سمیع"

ها وه ڵامیک

منم و تۆین دوو به دوو

له کام حره م سرای جه ننه ت و

له خه ڵوه تخانه ی کام مریه مت بووی؟

که گوێت له خنکانی حه ڵه بجه و 

زریکه و شه پۆری ئه نفاله کان و

هاواری و برسیه تی

منا ڵانی دایک مه مک براووی ره وانسه ر نه بوو..!