شێعرێک..
هۆرمزگان رمان ئاتران کوژران
وێشان شارده وه گه وره ی گه وره کان
-(شاره ی هۆرمزگان *بۆ به وێرانه و ئاتشگاکان کووژانه وه---گه وره و سه ر کرده کان خۆیان حه شارداوه.)
زۆرکار ئه ره ب کردنه خاپوور
گونا و پاڵه ی هه تا شاره زوور
(زۆردارانی خوێنرێژی ئه ره ب کردویانه به وێرانه—گوناو پاڵه ی (گووند و دێهاتی )هه تا شاره زوور)
شن و که نیکان وه دیل به شینا
مێرد ئازا تلی وه بانی هوینا
-(ژنان و کچانیان به دیل گردین{تا له دوایا مه قام و ناوی "سید "به مناڵه کانیان ببخشن...!}پیاوانی ئازاو بوێر و دلێرمان له خوێنی خۆیانا بزاوتون.)
ره وشت زه رده شتره مانه وه بێ ده س
به زیکا نێکا هورمزه وه هێوچ که س
-(داب و ئائینی زه رده شت بێ که س مایه وه—ئاهورا مه زدا به زه ی به که سدا نه هات.)

مه حموود:
۱)ئه م هۆنراوه یه دوای (ئه وه ی ئاسلامی(ئیسلام)ئازیز و خۆشه ویست بۆ ئه وه ی فه رهه نگی ره سوله ڵای خۆی په رێ پێ بدات !له سه ر درووشمی ئیسلامی جیهانی و براو برایه تی و خێنگ و خوشکایه تی !! به ده ستوور و فه رمانی خوای مه ککه،که به کرو عومه ری وه ک ده م راسێک دیاری کردبوو و هیرش ده کاته سه ر وڵاته دراوسێکانی که یه کیک له م وڵاتانه که ده سرێژی کرایه سه ر تا دینی ئازادی و به رابه ری و برایه تیمان به دیاری بۆ بێنن ئه م خاکه ی ئیرانه بووه.که خوا هه ڵناگرێ ئێسایش که ئیسایه ئاسه واری سه ربه ستی و ئازای به یان و برایه تی و.. له م خاکه دا به رچاو ئه که وێت!ته نیا به یه ک جیاوازی چکۆله وه که له و سه رده مه دا کتێبه کان ده سوتێنران به ڵام ئێسا ئیجازه ی نووسینی بیر و باوری که س نادرێت!!!!!!!!!!!!)له دایک بووه:
۲)ئه م شێعره گوایه برایم پاشای بابان(1198-1218کۆچی)کاتێک بناخه ی شاری سلێمانی دارشتووه، له کاتی کارا له لایان کاریگه ره کانیه وه، وه ک پێسته دراوێک دۆزراوه ته وه.دوایش فرۆشراوه به تاجرێکی له نده نی!ئه ویش پاشان تێ ئه گات که شتێکی به خه تی ((په هله وی)) له سه ر نووسراوه هه ر بۆیه دیداته روژنامه ی(؟)بۆ چاپ.پاشانیش «ملک الشعرای بهار»شاعیری نه ته و ه خوازی پارس زمان له ژماره ی 5ی مانگی گه لاو ێژی ساڵی 1316هه تاوی له گۆڤاری مێهرا بڵاوی ئه کاته وه.
۳)دوکتور سه عید خانی کوردستانی(1279-1358ک)ی کوری ملا ره سوڵی مه ریوانی که بۆ خۆی چاوی به م هونراوه یه که وتووه له کتێبی "نه زانی"یا باسی ئه م شێعره ی کردووه.
*شارێکی کۆن لای شاره زوور
سه رچاوه کان: تاریخی مردوخ (جه ما ڵه دین محه مه د ناسراوو به ئایه توڵامه ردووخ)
تاریخی کرد و کردستان(دوکتور سه دیقی سه فی زاده)