(1)

من بووم

خۆم و خوای نه‌ بینراوو

        چه‌ند چرکه‌و ساتێک.

خۆزگا تۆبای و

خۆت وێنه‌که‌م..

        مۆمێک و یادێك.

-_-_-_-_-_-_-_-_!!

 

                         (2)

جا رجا ر،که‌ بێستان وباغمان به ره..

کوردین

     گوردین

           گورزین ..

     خاوێن،هه زه‌خ،وه‌رزین،به‌رزین

     بازگری سنوور و مه رزین

ئه م جاریش حوکمی جیهادمان له سه ره..

که رزین

       بێ ماڵ؛

           ره‌زین...

   قاتڵ،"منافق"،حیزٍه‌ڵین، هه‌رزین

   چۆن"مفسدفی الارض"ین

-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_!!

                       (3)  

شێعرێکم لێ تۆرا

باڵی لێدا و له‌ تاران..

به‌رانبه‌ر خوایه‌ک نیشایه‌وه‌!

که‌چی..

بێ ئه‌وه‌ی مه‌د‌‌‌‌‌حی بکاو

کرنۆش به‌رێ ..

له‌ بۆساروو..

له‌(احسن)ی رشایه‌وه‌!

-_-_-_-_-_-_-_-_!!