مامۆستا سه‌فوه‌ت

مه‌حموود میرزاعەبدوڵڵا ( عه‌بدی ):
شاعیر و نووسه‌ر و زانای به ناوبانگ مه‌لاموسته‌فای سه‌فوه‌تی کووری حاجی مه‌لا ره‌سوول كووری مه‌لاشه‌ریف ده‌لێره‌یه*له ساڵی(1324)کۆچی له سلێمانی له دایک بووه.
ئه‌م زانایه پاش فێربوونی قورئان و سه‌ره‌تا و به‌رایی خوێندن ونوسین؛بۆ زیاتر ئه‌وگرتن و فێربوون روو ئه‌کاته حوجره‌و ده چێته خزمه‌تی زانا و مه‌لاو عالمه ئاینیه‌کان وه‌ک زانیاران (شێخ عومه‌رئه‌بنلقه‌ره‌داغی)و(شێخ باباعه‌لی)و(شیخ موحه‌ممه‌دئه‌مینی بێژه‌وی) و.. له پێشگایانا خه‌ریکی وه‌رگرتنی سه‌رف و نه‌حوو و مه نتیق(منطق) و راڤه(تفسیر)ی ئه‌حادیس ئه‌بێت.ئه‌م زانایه هه‌ر له هه‌ڕتی مناڵیه‌وه خه‌ریکی شێعروه‌رگرتن و له به‌ر کردن بووه،بۆ وێنه بروانه چۆن له ده‌وروبه‌ری ساڵی(1337)ی کۆجیدا،له شوێنێک به ناوی (کارێزی حاجی مه‌لا عه‌لی)له گه‌ڵ(مه‌لاحه‌مدوون)ناوێک که‌حافیزه کویرێکی زانا بووه،ئه‌که‌ونه شه‌ره شعر.
مامۆستا سه‌فوه‌ت پاش ته‌واو بوونی ، له مه‌زگه‌وتی"بارچاووش"ئه‌بێت به هه‌ڤۆتکار(مدرس) له سلێمانی. له‌م زانایه که ده‌ستێکی به‌رزی له نووسینی شێعر‌و وه‌رگێرانا بووه، بێجگه له دیوانه‌که‌ی چه‌ند کتێبی دیکه‌یش وه‌ک (گولستانی سه‌عدی به کوردی،رابه‌ری حه‌ج،رابه‌ری نۆێژهۆنراوه‌ی ..،هه‌شت به‌هه‌شت،دیوانی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی،مێعراجنامه،شانۆی ناووماڵ و فوتوحاتی یارانی پێغمبه‌ر)به دیاری ماوه‌ته وه. مه‌لاموسته‌فای سه‌فوه‌تی کاتێک که ته‌مه‌نی 59ساڵان بووه له (1383)دا له ژیان ماڵئاوای ئه‌کات.
شێعره‌ی (شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی)وه‌رگێراوی سه‌فوه‌ت:
له ده‌ردا بێ به‌بی په‌رده وه‌ره کاشانه‌یی ئێمه
که‌سی تێدا نییه، وێردت نه‌بێ خۆ خانه‌یی ئێمه
ئه‌گه‌ر ته‌شریفت بێته سه‌رگڵی وێرانه‌یی ئێمه
ئه‌بینی نوقمی خوێناوێ جگه‌ر بووخانه‌یی ئێمه
مه‌ڵیکی باغه‌که‌ی باڵام وکه‌وتووی ده‌ێری وێرانه
نییه توانایی زنچیری دڵی دێوانه‌یی ئێمه
له‌ژێرگوریچه‌یی ته‌نگا به یه کتای خۆم ئه‌ڵیم یاڕه‌ب
ئه‌تۆی هه‌ر ئاشنامان، تۆنه‌بی بێگانه‌یی ئێمه
سه‌رچاوه‌کان:
تاریخ مشاهیر کرد(بابامردوخ روحانی)
دایره‌المعارف کردی(سه‌دیق سه‌فی زاده بۆره‌که‌یی)
گولستانی سه‌عدی به کوردی(مه‌لاموسته‌فای سه‌فوه‌تی )
-------------------------------------.
*یان دێلێژه‌ای قه‌ره‌داخی
#مەحموود_عەبدی